كۆمپانیای لیگزس نوێترین ئۆتۆمبێلی خسته‌ بازاڕه‌


كۆمپانیای به‌ناوبانگی لیگزس له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی نوێترین ئۆتۆمبێلی توانی بگه‌ڕێته‌وه‌ بازاڕه‌كان و خه‌ڵكی زیاتر به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت، چونكه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ جیاواز له‌وانی تر به‌شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێش دروست كراوه‌.

كۆمپانیای لیگزس له‌ نوێترین به‌رهه‌مدا بۆ كۆتاییه‌كانی مانگی كانوونی دووه‌م، یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌ ناوازه‌كانی خسته‌ بازاڕه‌ كه‌ پێشووتر له‌ پێشانگا تایبه‌ته‌كانی ئۆتۆمبێل نمایشی كردبوو. 

كۆمپانیای لیگزس له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی و هێزی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه‌ و وتوویه‌تی، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌ڕووی هێز و دیزاینه‌وه‌ زۆر به‌شێوازێكی سه‌رنجڕاكێش دروست كراوه‌، چونكه‌ بزوێنه‌ره‌كه‌ی هێزی 302 ئه‌سپ تێپه‌ڕ ده‌كات و شه‌ش پستۆنه‌، ئه‌مه‌یش وای كردووه‌ نرخه‌كه‌ی بگاته‌ 40 هه‌زار و  525 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

لیگزس یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتییه‌ ناوازه‌كان، لیگزس كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه‌ و له‌ ساڵی 1898 دامه‌زراوه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوێكی بازرگان به‌ناوی “ئیجی تۆیۆدا” كه‌ ئێسته‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته‌ “ناگۆیا” له‌ ژاپۆن و یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان كه‌ مانگانه‌ و ساڵانه‌ به‌رهه‌می به‌هێز ده‌خه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌.