وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی‌ كاری ته‌كسی ده‌رده‌كات


تادێت شه‌قامی شارەکان پڕ ده‌بن له‌ ئوتۆمبێلی تاكسی، به‌جۆرێك  ته‌نها له‌هه‌رێمی كوردستاندا نزیكه‌ی 92 هه‌زار تاكسی هه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد به‌ژماره‌ی دانیشتوان ژماره‌یه‌كى زۆره‌، بۆ كۆنتڕۆڵ كردن كاركردن حكوومه‌تی هه‌رێمیش رێكخستنه‌وه‌ی‌ كاری ته‌كسییه‌كان ده‌كات، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن بڕیاریدا، له ‌رێگای ھێمایەكی ره‌نگاو ره‌نگه‌وه‌ بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك جۆری كاركردنی تاكسییه‌كان دیاریبكات.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارده‌دات به‌ رێكخستنه‌وه‌ی‌ كاری ته‌كسییه‌كان و بۆ له‌مه‌ودا لەهەموو خاوه‌ن تاکسیەک پابه‌ند ده‌كرێت ژمارەی ئاسایش و پۆلیس و توندوتیژی لێبدەدرێت و مۆڵەتەکانیاشیان دەگۆردرێت.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێكخستنی كاری تاكسی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ كۆبووه‌ته‌وه ‌و چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركردووه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه‌، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری شوفێری تاكسی ده‌كه‌ن ده‌بێت له‌ مۆڵه‌ته‌كانیان نوسرابێت شوفێری تاكسی و له‌داهاتووش هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت له‌ سه‌ره‌تاوه‌ كاری تاكسی ده‌ستپێبكات ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی بۆ ده‌رده‌هێندرێت و ئه‌وانه‌شی پێشتر مۆڵه‌تیان هه‌بووه‌ له‌كاتی تازه‌ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر مۆڵه‌ته‌كانیان ده‌نوسرێت شوفێری تاكسی.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه‌، له‌ناو هه‌موو تاكسییه‌ك ستیكه‌رێك بۆ هه‌موو شوفێرێكی تاكسی دروستده‌كرێت له‌ دواوه‌ی كوشنی شوفێر ده‌درێت و ژماره‌ی هێڵی گه‌رمی توندوتیژی و پۆلیس و ئاسایشی تێدا ده‌نوسرێت.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنیش بڕیاریدا، له ‌رێگای ھێمایەكی ره‌نگاو ره‌نگه‌وه‌ بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك جۆری كاركردنی تاكسییه‌كان دیاریبكات.