نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: لابردنی پاشەکەوتی مووچە پەیوەندیی بە داهاتی بەردەستی حکومەتی هەرێمەوە هەیە و لابردنی پاشەکەوتیش لە پێشینەی کارەکانی حکومەتە.
دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھەڵسەنگاندنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق و پشکی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەر داھات زیاد بکات پاشەکەوتی مووچە ھەڵدەگرین.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند: پێدانی مووچە بەپێی ئەو داھاتەیە کە لەبەردەستە، بۆیە بە دڵنیاییەوە ئەگەر داھاتی زیاترمان بۆ بێت ئەوا ھەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە لە پێشینەی کارەکانمانە.
لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردسات نیوزدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی نەوت لەگەڵ بەغداد کارێکی قورسە و ماوەی یەک ساڵی دەوێت. وتیشی: ئەگەر بەغداد ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەھاوڵاتی عێراق بزانێت دەبێت کێشەکانیان چارەسەر بکات.
هەروەها لەبارەی خوێندکارە یەکەمەکانیشەوە رایگەیاند: سەیری بابەتەکە دەکەن تا بزانن چیان پێدەکرێت.