ئەنجوومەنی وەزیران بابەتی بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداد بۆ ساڵی ٢٠١٩ تاوتوێ دەکات


ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بەمەبەستی تاوتوێکردنی بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداد بۆ ساڵی ٢٠١٩ بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە. 

بڕیار وایە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی کانوونی دووەم، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێم بە سەرپەرشتی نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیران کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان دانیشتنەکەی ئەمرۆ تایبەت دەبێت بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی ٢٠١٩ لە عێراق.

لەلایەکی دیکەوە لە بەرواری ٢٣ی کانوونی دووەم، پەرلەمانی عێراق یاسای بودجەی ٢٠١٩ـی عێراقی پەسەند كرد و پابەندکرا بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێم و هێزەکانی پێشمەرگە.