دوای هەفتەیەك لەداخستنی، ئەمڕۆ تونێلی دەربەندیخان دەكرێتەوە


بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت: دوای هەفتەیەك لە داخستنی تونێلی دەربەندیخان بڕیارە ئەمرۆ بە ڕووی هاوڵاتییان و شۆفێراندا بكرێتەوە.

بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێكدا، ڕایگەیاند: ئەمرۆ یەكشەممە ٢٧ی كانوونی دووەمی ٢٠١٩ دوای تەواوبوونی كاری نۆژەنكردنەوە و سیانەكردنەوە تونێلی دەربەندیخان دەكرێتەوە.

جێگەی ئاماژەبۆكردنە هەفتەی ڕابردوو بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان هاوڵاتییانی ئاگاداركردەوە بەمەبەستی نۆژەنكردنەوە و كاری چاكسازی بۆ تونێلی دەربەندیخان، تونێلەكە بۆ ماوەی چوار رۆژ دادەخرێت.