دەوڵەتی كوەیت لەڕێی باڵیۆزخانەكەیەوە سوپاسنامەیەكی ئاڕاستەی پۆلیسی سلێمانی كرد لەبەرامبەر گەڕاندنەوەی پارچە چەكێكدا كە خاوەندارێتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ میری پێشووتری ئەو وڵاتە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كە ئەمڕۆ شەممە 26ی كانوونی دووەمی 2019 بڵاوكراوەتەوە “باڵیۆزخانەی دەوڵەتی كوەیت لەعیراق، لەنووسراوێكی رەسمیدا، سوپاس و ستایشی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كردووە، لەبەرامبەر گەڕاندنەوەی پارچە چەكێكدا كە خاوەندارییەتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆكۆچكردوو (شێخ عەبدوڵا سالم سەباح)ی میری پێشووتری دەوڵەتی كوەیت”.