دهقی ئهو داواکاریانەی ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی لهكۆڕبەندی ئابووری نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی ئاراستەی بەرپرسانی ئێرانیان کرد بهمهبهستی باشکردنی کاری بازرگانی و پیشەسازی لەنێوان ھەردوولادا.
ئامادەبوانی بەڕێز .. وەک ئاشاکرایە لای بەڕێتزان حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێ ی هەڵکەوتەی جوگرافیا زۆرترین سنوری هەیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا، ئەمە جگە لە پەوەندی هاوزمانی کلتوری و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی، هەردوو وڵات پشتو پەناو هاوکاری یەک بوون لە ڕۆژە خۆش و ناخۆشەکاندا هەموو ئەم هۆکارانە وایان کردوە بەدرێژای مێژوو پەیوەندی بازرگانی و پیشەسازی لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێراندا بەردەوامی هەبێت. ئێستاش کە لێرەدا کۆبووینەوە بۆ درێژە پێدانی هەمان ئامانجە، پێم خۆشە بۆ گەشەپێدانی زیاتری ئاڵۆگۆڕە بازرگانیەکانمان سەرنجتان بۆ کۆمەڵێک کێشەو گرفتی هەنوکەی ڕابکێشم لە دەروازەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێراندا:
1.وەرگرتنى رسومات بە ناوى مەنەفێسەوە لە دیوى کۆمارى ئیسلامى ئێران ڕابگیرێت بۆ ماوەى 60 ڕۆژ و لیژنەیەک پێک بهێندرێت لە نوێنەرى هەدوو پارێزگاى سنەو سلێمانى و نوێنەرى گومرگ و ژوورەکانى هەردوولا بە مەبەستى بەدواداچوون و چارەسەر. ئەو بڕە پارانەش بریتییە لە 50$ بۆ ئەو بارانەى بە ترانزێت بە خاکى کۆمارى ئیسلامى ئێراندا تێدەپەڕێت و 17000 هەزار بۆ بارهەڵگرێکى بەرهەمى کۆمپانیا ئێرانییەکان.
2.پێشنیار دەکەین مۆڵەتى ڕێگە پێدانى ئوتومبیلى تایبەتى بازرگانان و هاوڵاتیان بۆ هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران هاوتا بکرێن. لە ئێستادا ڕێگە پێدان بۆ ئوتومبیلى هەریمى کوردستان کە بچێتە کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە بۆ ماوەى 1 مانگەو ئوتومبیلى تایبەتى کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ هەرێمى کوردستان بۆ 1 ساڵە.
3.بەدواداچوون بکرێت بۆ کەمکردنەوەى ئەو رسوماتانەى لە هەردوولادا وەردەگیرێت لە هاوڵاتیان و کاریگەرى هەیە لەسەر هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى.
4.جەخت دەکەینەوە لەسەر جێ بەجێ کردنى ناوەڕۆکى پڕۆتۆکۆلى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و حکومەتى هەرێمى کوردستان بە تایبەتى ئەو بەندەى پەیوەستە بە دروستکردنى ناوچەى پیشەسازى هاوبەش. وە پێشنیاریش دەکەین کۆمارى ئیسلامى ئێران هاوشێوەى پڕۆژەکان و کارگەکان خزمەتگوزارى کارەباو غازى بۆ ڕابکێشێت.
5.جەخت دەکەینەوە لەسەر جێ بەجێ کردنى ناوەڕۆکى پڕۆتۆکۆلى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و حکومەتى هەرێمى کوردستان بە تایبەتى ئەو بەندەى پەیوەستە بە دامەزراندنى کۆمپانیاى گواستنەوەى هاوبەش لەم ڕێگەیەوە بارهەڵگرەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران ڕاستەوخۆ دێنە خاکى هەرێمى کوردستان و بارەکان لە دەروازەکەدا داناگیرێن و ناکرێنە بارهەڵگرى هەرێمەوە بەمەش کرێى گواستنەوە کەمتر دەبێت و زیانیش بە بارى بازرگانان ناکەوێت. بە پێچەوەانەشەوە بۆ ئوتومبیلەکانى هەرێمى کوردستان. وەپێشنیاریش دەکەین ئەو رسوماتانەى وەردەگیرێت لە بارهەڵگرەکان هاوتاى یەک بکرێن.
6.کارئاسانى گومرگى زیاتر بکرێت لە دیوى کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ ئەو کەلوپەل و بارانەى کە لە هەرێمى کوردستانەوە هەناردەى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکرێن. وە پێش نیار دەکەین بڕى ئەو گومرگەى وەردەگیرێت هاوتاى دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى هۆمەرانى لێبکرێت.
7.پێشنیار دەکەین بە هاوتاکردنى کاتى دەوامى فەرمى لە دەروازەى سەیران بەن، بە کاتژمێر 08:00 ى بەیانى بەکاتى هەولێر بۆ کردنەوەى دەروازەکە.
8.پێشنیار دەکەین وێزگەی سوتەمەنى لە ناو دەروازە فەرمى نا فەرمییەکاندا بنیات بنرێت. بۆ دابینکردنى پێداویستى سوتەمەنى بۆ ئوتومبیلى بارهەڵگرو ئوتومبیلى بازرگانان و هاوڵاتیان.
9.پێشنیار دەکەین ئەو کۆمپانیا ئێرانیانەى کە بەرهەمەکانیان هەناردەى هەرێمى کوردستان دەکەن و بەرهەمەکانیان هاوتاى تایبمەندى عێراقى نییە(مواێفات عیراقى) ئەم کارەش بۆ چەندین جار دووبارە دەکەنەوە. لە بەرامبەردا ڕێگرى هەناردەیان لێبکرێت بۆ ماوەى 30 ڕۆژ.
10.پێشنیار دەکەین لە دەروازەکاندا کار بە پێناسى ژوورە بازرگانییەکانى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێراندا بکرێت بۆ پەڕینەوە وەک VIP
11.هەوڵبدرێت بۆ چاکردنى ڕیگاوبانى نێوان پێنجوێن باشماخ و مەریوان سنە کە چەندین ساڵە کارەکانیان تەواو نەبووەو کۆسپ و لەمپەرى زۆریان بۆ هاتووچۆى بازرگانى دروست کردووە.
12.پێشنیارى پێکهێنانى لیژنەیەک دەکەین لە بەرپرسانى دەروازەکە لە هەردوو دیوو. بۆ چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى دروست دەبێت، وەپێشنیار دەکەین ئەو کۆبوونەوەنانە لەناو دەروازەکاندا بەڕێوە بچن جارێک لە دیوى هەرێمى کوردستان و جارێک لە دیوى کۆمارى ئیسلامى ئێران.
13.چاککردنی ڕێگەی هاتن و ڕۆشتنی ئوتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لەسەر ڕووی دەروازەی پەروێزخان بۆئەوەی ڕێگەی هاتن و گەڕانەوەی ئۆتۆمبێلەکان لەیەک جیابکرێتەوە واتا بکرێتە دوو ساید.
14.زیادکردنی دەوامی فەرمی لەمەرزی پەروێزخان بۆ 24 کاتژمێری هاوشێوەی دەروازەکانی تروەک باشماخ و حاجی عمران.
15.کاراکردنی کاری ترانزێت لەدەروازەی پەروێزخانی نێودەوڵەتی بۆئەوەی هەمووکاڵاکان لەوێوە برواتە دیوی هەرێمی کوردستان بەشێوەی ترانزێت کەلەئێستادا تەنها (5) کاڵا ڕێگەی پێدەدرێت، بکرێتە هاوشێوەی باشماخ و حاجی عمران.
16.دروستکردنی کۆمیتەیەکی هاوبەش لەمەرزی پەروێزخان لەنێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەبەشداری نوێنەری هەردوو ژووری بازرگانی کرماشان و سلێمانی، لەو کۆمیتەیەدا بۆچارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کەلەمەرزەکەدا ڕوودەدات وەکاریگەری دەبیت لەسەر جوڵەی بازرگانی لەدەروازەکەدا.
17.پێشنیار دەکەین کەشوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەکان چاکتر وەفراوان بکرێت بۆئەوەی داگرتن و بارکردنی کاڵاکان ئاسانتربێت و هەرجۆرە کاڵایەک شوێنی تایبەتی خۆی هەبێت.
18.پێشنیار دەکەین کەکارئاسانی تەواوبکرێت بۆگەڕاندنەوەی ئەو بارانەی کەلە پشکنین دەرناچن لەدیوی هەرێم واتا کوالێتیان تەواو نیە بۆئەوەی زیان بەبازرگانانی هەردوولا نەکەوێت و قەرەباڵغی لەدەروازەکەدا دروست نەبێت.