عێراق لەمانگی كانونی یەكەمی رابردوودا زیاتر لە 115 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردوەو داهاتەكەشی زیاتر لە 6 ملیار دۆلار بووە.
“عاسم جیهاد”وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێكدا تێكڕای هەناردەی نەوتی عێراقی لە مانگی كانونی یەكەمی رابردوو بڵاوكردەوە،بە پێی راگەیەنراوەكە بڕی”115″ملیۆن و”517″هەزار و “974”بەرمیل نەوتی خاو هەناردەكراوەو داهاتەكەشی “6”ملیار و “233”ملیۆن و “592”هەزار دۆلاربووە، كە نرخی یەك بەرمیل نەوت بە زیاتر لە 53 دۆلار فرۆشراوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، هەناردەی نەوت لە مانگی كانونی یەكەم، بەراورد بە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، كە بڕی هەناردە لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوور”112″ملیۆن و “450”هەزار و”367″بەرمیل بووە، بڕی داهاتەكەشی”6″ملیار و”743″هەزار دۆلار بووە،هەروەها بڕی هەناردەی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك”3″ملیۆن و”67″هەزار و”607″بەرمیل بووە، هاوكات داهاتەكەی بریتی بووە لە”159″ملیۆن و”848″هەزار و “207”دۆلار.