بڕیاری زیادكردنی رسوماتی تابلۆی ئۆتۆمبێل تا یەك شەممەی داهاتوو كاری پێ ناكرێت.
عەمید عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندنی هاتووچۆی هەرێم بە گەلی كوردستانی راگەیاندوە: بڕیاری زیادكردنی رسوماتی تابلۆی ئۆتۆمبێل تا ئێستا كاری پێ نەكراوەو تاكو یەك شەممەی داهاتووش ئەم بڕیارە كاری پێ ناكرێتو بەهەمان شێوەی پێشووتر كارەكان رایی دەكرێن.