فڕۆكەخانەی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەپێی ئەو خشتەیەی هێڵی ئاسمانی فلای جێرمانیاوە راگەیەنراوە گەشتەكانیان لەڕێی سلێمانیەوە دەستپێدەكاتەوە رۆژی 11ی شوباتی داهاتوو یەكەم گەشت ئەنجامدەدەن.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا رایگەیاند: دوایی لابردنی گەمارۆی ئاسمانی لەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن حكومەتی توركیاوە، هێڵە ئاسمانییەكان دووبارە دەست بەڕێكخستنەوەی گەشتەكانیان دەكەن.
رونیشیكردۆتەوە: بۆ ئەو مەبەستە بەپێی خشتەیەك كە لەلایەن هێڵی ئاسمانی فلای جێرمانیاوە ئامادەكراوە سەبارەت بەدەستپێكردنی گەشتە نێودەوڵەتییەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وا بڕیارە لە 11ی شوباتی 2019دا گەشتەكانیان لەنێوان سلێمانی و ئەڵمانیا دەستپێبكاتەوە.
فڕۆكەخانەی سلێمانی دەشڵێت: ئەوەی لە خشتەكەیاندا هاتووە لە ئێستادا لەهەفتەیەكدا بە سێ گەشت بەردەوامیان دەبێت.