ئهمڕۆ ههینی 25ی كانوونی دووهم، نرخی نهوتی خاوی ئهمهریكی و نهوتی برێنت له بازاڕهكانی دنیا بهم جۆرهی خوارهوه مامهڵهی پێوه كرا.
بەگوێرەی “dailyfx” نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی ئهمهریكا به 53 دۆلار و 68 سهنت مامهڵهی پێوه دهكرێت، هاوكات بهرمیلێك نهوتی برێنتیش به 61 دۆلار و 61 سهنت فڕۆشرا.
پێویستە بوترێت لە نیوەی دووەمی مانگی ڕابردووی نرخی هەر بەمیلێك لە نەوتی برێنت تا خوارووی 50 دۆلار دابەزی، بەڵام لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە نرخەكەی ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و لە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەی ڕابردوو جگە لە سێ رۆژ كە نرخی نەوت دابەزی، هەموو ڕۆژێك لە نرخی نەوت هەڵكشاوە و دیاریش نییە ئەمڕۆ ههینى دواجار بە رەنگی سەوز یان سوور كۆتایی دێت.
گرنگترین هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سووربوونی ئەمەریكا لە جێبەجێكردنی سزاكانی سەر ئێران دەگەڕێتەوە و ئەو شەش وڵاتەی كە ئەمەریكا رێی پێ دابوون نەوتی ئێران بكڕن، چیتر بۆیان نییە لە كڕینی نەوت بەردەوام بن.
جگە لەمە لە سەرەتای ئەمساڵەوە وڵاتانی ئۆپێكیش بەرهەمهێنانی نەوتیان تا ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەم كردووەتەوە، ئەوان لە كۆتایی ساڵی ڕابردوو لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ رێگرتن لە زیاتر دابەزینی نرخی نەوت رێككەوتبوون.
لە سێ هەفتەی یەكەمی ئەمساڵ نرخی نەوت بەردەوام لە هەڵكشاندا بووە، له كاتێكدایه كه ئەمەریكا كە پێشتر سوور بوو لەسەر ئەوەی ڕێ بە ئێران نەدا هیچ نەوتێك بفرۆشێت، ئەوا پێ دەچێت كار بۆ ئەوە بكات ئەو مۆڵەتە بە هەندێك وڵات بدات بۆ چەندان مانگی تر نەوتی ئێران بكڕن.