پۆڵندا لەڕوی کشتوکاڵیەوە ھاوکاری کوردستان دەکات

پۆڵندا لەڕوی کشتوکاڵیەوە ھاوکاری کوردستان دەکات

نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەووڵاتی پۆڵندا لە شاری وارشۆ لەگەڵ فدراسیۆنی یەکێتی وەبەرھێنەرانی  کشتوکڵی کۆبۆوە و باس لە بەھێزکردنی پەیوەندی کشتوکاڵیکرا لەنێوان ھەردولادا.

دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندیەکان لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند  ڕۆژی ٢٠١٩/١/٢٤ کۆبونەوەم لەگەڵ ماریان شیکۆرا سەرۆکی فدراسیۆنی یەکێتی وەبەرھێنەرانی  کشتوکڵی و ئـەگنێشکا فالبا گاڵکۆڤسکا بەڕێوەبەری کارەکانی ھەمان فدراسیۆن ئەنجامدا“.

ڕاشیگەیاند لەکۆبونەوەکەماندا باسم لەوە کرد کە ژووری بازرگانی ڕۆڵێکی زۆری بینیوە لەھاوکاری کردنی کەرتی کشتوکاڵی و وە لە پلانیا ھەیە زیاتر ھاوکاری پێشخستنی ئـەو کەرتە بکات و بۆ ئـەو مەبەستە ھیودارین کۆمپانیاکانی پۆڵەندا بێنە کوردستان و وەبەرھێنان بکەن لە کەرتی کشتوکاڵیدا.

ماریان شیکۆرا، سەرۆکی فدراسیۆنی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کشتوکڵی لەوەزارەتی کشتوکاڵی پۆڵندا لەکۆبونەوەکەدا بە نێنەری ژوری بازرگانی سلێمانی ڕاگەیاندخۆشحاڵی خۆی دەربری بەوەی کە ژووری بازرگانی ھاوکارێکی باشی جوتیارانە و ھیوای خواست لە ڕێگەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بتوانن پەیوەندییەکی توندوتۆڵ دروست بکەن و بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی وەفدێک سەردانی پۆڵەندا بکات بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە کشتوکاڵی و بازرگانییەکانی ھەردولا

ڕاشیگەیاندووە بڕیارە لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ باسی ئـەوەبکاتکە سەردانی کوردستان بکەن و بەتایبەت شاری سلێمانی بەمەبەستی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی

دابان داواشیکرد کە بازرگانانی کوردستان لە بەرھەمی کشتوکاڵی و میوەھاتا ڕوبکەنە پۆڵەندا و ئـەوانیش پەیمانیادا بەگوێرەی توانا ھەموو ھاوکارییەکی بازگانان و جوتیارانی کوردستان بکات.