یۆنان دەیەوێت پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ سلێمانی بەھێزبکات

یۆنان دەیەوێت پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ سلێمانی بەھێزبکات

بەرپرسی ئابوری لەکنسوڵخانەی گشتی ێۆنان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکردو داوای بەھێزکردنی کاری بازرگانی دەکات.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕۆژی ٢٠١٩/١/٢٤ پێشوازیکرد لە ئیڤێن دیلۆس دایرێکتیس بەرپرسی ئابوری لەکنسوڵخانەی گشتی ێۆنان.

ئیڤێن دیلۆس دایرێکتیس، بەرپرسی ئابوری لەکنسوڵخانەی گشتی ێۆنان لە ھەولێر ڕایگەیاند: لەئێستادا دەمانەوێت گرنگی بەکاری ھاوبەشی بازرگانی بدەین لەگەڵ بازرگانانی شاری سلێمانی وە ژووری بازرگانی سلێمانی ھاوکارمانبێت.

ڕاشیگەیاند:ئێمە پەیوەندیمان بەھێزدەکەین لەگەڵ ژوورە بازرگانیەکان و  ئەو پێشانگایانەی کەدەکرێتەوە ساڵانە ئاگادارتان دەکەینەوە تابازرگانان لە بوارە جیاوازەکاندا بەشداری بکەن.

سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: بازاڕی عێراق بازاڕێکی گەورەیە ووڵاتانی دراوسێ چاویان بڕیوەتە ئەم بازاڕە، لەڕوی پیشەسازیەوە سلێمانی ٪٣٠ پیشەسازی ھەموو عێراق بەرھەم دێنێت بە تایبەت چیمەنتۆ و ئاسن ٪٨٠ بەرھەمی عێراق ئامادە دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا:سێ کارگەی بەرھەم ھێنانی خشتمان ھەیە کە زۆربەی بۆ شارەکانی خواروی عێراق دەڕوات وە کارگەیەکی دەرمانمان ھەیە کە ٪٨٠ بەرھەمی دەڕوات بۆ خواروی عێراق، وە گەورەترین کارگەی ئەلەملێۆنی دروستکردنی قتوی خواردنەوە کە ٪١٠٠ بەرھەمی ناوخۆ پڕدەکاتەوە ھەناردەشی لێ دەکات.

ڕاشیگەیاند: کێشەی ئێمە نەبونی پرۆژەی بچوک و مام ناوەندە کە ئەمە ھەلی کار زیاتر دەکات وە بەرنامەمان ھەیە ئەو دوبوارە بەرەو پێش بەرین کە ئەمەش پێویستمان بە کۆمپانیای دەرەکیە تا ھاوکاری خەڵک بن وە حکومەت یاسای پاراستنی بەرھەمی ناوخۆی کردۆتە بواری جێ بەجێکرنەوە کەئەمەش دەبێتە ھاندانێکی باش بۆ زیادکردن دەرفەتی کار.

سەرۆکی ژووری بازرگانی داوایکرد بازرگانانی ووڵاتی یۆنان بەشداری بکەن لە کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی تا ئاشنایەتی