ژووری بازرگانی ئیلام داوای بەھێزکردنی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ سلێمانی دەکات

ژووری بازرگانی ئیلام داوای بەھێزکردنی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ سلێمانی دەکات

بۆزیاتر گرنگیدان بەکاری بازرگانی لەگەڵ شاری سلێمانی شاندێکی ژووری بازرگانی پارێزگای ئیلام سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد.

سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕۆژی ٢٠١٩/١/٢٤ پێشوازیکرد لە ئەمین گام ئەندانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای ئیلام.

ئەمین گام،ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند: سەردانەکەمان بەمەبەستی بەھێزکردنی دروستکرنی پەیوەندی بازرگانی و پیشەسازیە کەدەمانەوێت شاری سلێمانی گرنگی بە پارێزگای ئیلامبدات تاکاری ھاوبەشی بازرگانی پێکەوە ئەنجام بدەن.

ڕاشی گەیاند: پارێزگای ئیلام لەڕوی پیشەسازی و بازرگانیەوە گرنگی زۆری ھەیە دەتوانین زۆرشت بەرھەم بێنین وە ئێمەش دەمانەوێت شاری سلێمانی بازرگانان و پیشەسازان گرنگی پێبدەن و ئێمەش ھاوکاریان دەبین.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانکردنی شاندی بازرگانی پارێزگای ئیلام کە دەیانەوێت پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ شاری سلێمانی بەھیزبکەن.

ڕاشیگەیاند: شاری سلێمانی لەسەر ئاستی پیشەسازی یەکێکە لەشارە گەورەکان کە توانای دابینکردنی چیمەنتۆ و شیشی ھەیە بۆ سەرجەم شارەکانی عێراق و ھەناردەشی بکات.

ئەوەشی ڕونکردەوە: لەئێستدا لە ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بەکەرتی کشتوکاڵی دەدات ئێمەش وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی بەشی کشتوکاڵمان دامەزراندووە تابتوانین بەشێوەیەکی بەرچاو کار بۆ جوتیاران بکەین و ئەوکەرتە پێشبخەین.