وەزیری دەرەوەی كەنەدا رایگەیاند: وڵاتەكەی چاویبڕیووتە هەلی وەبەرهێنان لە عێراق و بەتایبەتی هەرێمی كوردستان.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی دەنگوباسی فەڕەنسا، جۆن بێردی وەزیری دەرەوەی كەنەدا، لە شاری بەغداوە، گوتی: “هەلی كاری وەبەرهێنان بۆ كەنەدا لە عێراق زۆرە بەتایبەتی لە باكووری وڵاتەكە و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەولێر دیالۆگ لەگەڵ سەركردەكانیان دەكەین “.
کەنەدا دوای ٢٠ ساڵ یەکەم نوێنەرایەتیی فەرمیی لە عێراق کردەوە و وەزیری دەرەوەی ئەم ولاتە، لە مەراسیمی كردنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی كەنەدا لە بەغدا ئەو قسانەی كرد.