جۆرجیا یه‌كێكه له وولاتانى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى پێشوو ده‌كه‌وێته كه‌ناره‌اوه‌كانى ده‌ریاى ره‌ش و به وڵاتێكى گه‌شتیارى ناوبانگى ده‌ركردووه و ژمارى دانیشتوانى ئه‌م ولاته زیاتره له 4 ملیۆن كه‌س شارى تبلیس پایته‌خت و ناوه‌ندى سیاسى وولاتى جۆرجیایه.
جۆرجیا خاوه‌ن ژینگه و سروشتێكى یه‌كجار جوانه و پرا و پره له شوێنه‌وارى مێژووى و گه‌شتیارى. باتومى یه‌كێكه له شاره هه‌ره جوان و رازاوه‌كانى جۆرجیا كه ده‌كه‌وێته كه‌ناراوه‌كانى ده‌ریا و له قه‌د پاڵى شاخه‌وه ئه‌م شاره درووستكراوه له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو ئه‌م وولاته ده‌رگاى خۆى واڵا كردبوو به رووى گه‌شتیارانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان كه هه‌فتانه گه‌شتى راسته‌وخۆ له فرۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێم و عیراق بۆ شاره‌كانى تبلیس و باتومى ئه‌نجام ده‌درا.
به هۆى چه‌ند كێشه‌یه‌كى كۆمه‌لایه‌تى وه‌ك دزى و كوشتن له لایه‌ن چه‌ند عیراقیه‌كه‌وه جۆرجیا بریارى قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتیارانى ده‌ركرد بۆ هه‌موو عیراقیه‌ك.
چه‌ند نوسینگه‌یه‌كى گه‌شتیارى له جۆرجیا رایان گه‌یاند له ئێستادا ته‌نیا ئه‌و عیراقیانه ده‌توانن سه‌ردانى ئه‌م وولاته بكه‌ن كه هه‌لگرى ڤیزاى یه‌كێك له وولاته باوه‌رپێكراوه‌كان بن وه‌ك( ئه‌مریكا – كه‌نه‌دا – ئیمرات – یابان- ڤیزاى شینگین) به گوێره‌ى زانیاریه‌كانى ئه‌و نوسینگانه ئه‌وبرَیاره كاتیه به‌ڵام نازاندرێت تا چ كاتێك ده‌بێت وه كۆمپانیاى ئایرزێنه كه هێڵى سه‌ره‌كى وڵاتى جۆرجیایه ئاماده‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ى گه‌شتیاران ئه‌گه‌ر بێتوو وڵاته‌كه‌ى ڤیزه به هاووڵاتیانى عێراقى بدات.