حكومهتى ههرێم له ئێستادا تهنها ئامانجى دابهشكردنى موچهى مانگانهیه لهكاتى خۆیدا و لههیچ كۆبونهوهیهكیشدا باسى پێدانى ٣ موچهى نهكردووه.
حەسەن رەشید، بەرێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی له لێدوانێكى ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند:”ئەو دەنگۆیانەی لە چەند میدیاییەكەوە بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە دابەشكردنی دوو موچە و موچەی زیادە لە كۆبونەوەكەدا باس نەكراوهاوكات لە كۆبونەوەكەدا تەنها باس لە دابەشكردنی موچەی مانگانە كراوه ، كە ئێستا دەكرێت و مانگانە لەكاتی خۆیدا موچە دابەش دەكرێت.
وتیشی:” حكومەتی هەرێم پلانی دابەشكردنی موچەی مانگانەی هەیە و بێجگە لەوە هیچی دیكە باس نەكراوە و بەفەرمیش هیچیان بۆ نەنێردراوە”.
قسەكانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دوای ئەوەدێت، كە بڵاوكرایەوە، كە وەزارەتی دارایی داوای لیستی موچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردووی كردوە بۆ ئەوەی لەگەڵ مانگانەكانی سەرەتای ئەمساڵدا دابەشبكرێن.
موچەی مانگەكانی (10،11،12)ی ساڵی رابردوو لەكاتی خۆیدا دابەشنەكرا و حكومەت بڕیاریداوە لە مانگەكانی سەرەتای ئەمساڵدا دابەشی بكات و بەوەش چارەنوسی سێ موچە تائێستا نازانرێت چی بەسەر دێت.