لە دیاربەکر ئەو کۆترانەی نرخی ئۆتۆمبیل و خانوویان هەیە لە هۆتێلدا دەمێننەوە

لە دیاربەکر ئەو کۆترانەی کە بە نرخی ئۆتۆمبیل و خانوو دەفرۆشرێن، بە هاوین لەژێر سپلیت و بە زستان لە ژووری گەرم و بە سۆپا لە “هۆتێلی کۆترەکان” دەمێننەوە.

لە ساڵی ٢٠١٤ەوە “هۆتێلی کۆتر” لە شارۆچکەی باغڵار بۆ بەخێوکردنی کۆترەکانی ئارەزوومەندانی کۆتر، درووستکراوە و سەرەتا لە رێگەی تەنها بینایەکەوە خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکرد، بە هۆی ئەوەی داواکاریی زۆری لەسەربوو، لەئێستادا لە سێ باڵەخانەدا خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکات.

هۆتێلەکە نزیکەی چوار هەزار کڕیاری هەیە و نرخی کۆترەکانیان کە لە جۆرە جیاوازەکانن لە هەزار لیرەوە دەست پێ دەکات تا ١٠٠ هەزار لیرە.

هۆتێلەکە لە ١٠٠ ژوور پێکهاتووە و خاوەنی کۆترەکان مانگانە لە ٥٠٠ لیرەوە تا ٧٥٠ لیرە کرێ دەدەنە شوقەیەک و هەزاران لیرە خەرج دەکەن بۆ ئەوەی کۆترەکان لە کەشێکی خوازراودا بژین.

کۆترەکان بە فستق و بادەم و چەندین جۆر خواردن بەخێودەکرێن و بە بایەخەوە خاوەندارێتییان دەکرێت و لە هاویندا لەژیر سپلیت و بە زستانیش سۆپایان بۆ دادەگیرسێندرێت.

هەفتەی رۆژێک لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە کە لە هۆتێلەکە رێکدەخرێت، کۆترەکان رەوانەی شارەکانی دیکەی تورکیا و هەریەک لە فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، سعوودیە و ئیمارات دەکرێن.

به‌ڕێوه‌به‌ری هۆتێلی كۆتر، مه‌همه‌ت باتماز راگه‌یاند كه‌ له‌ یه‌كه‌م قۆناغدا له‌گه‌ڵ هاوڕێیانیدا له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی باڵەخانەدا دیزاینێكیان كردووه‌ و بۆ شه‌یدایانی كۆتریان كردووه‌ته‌وه‌، پاشان به‌ هۆی زیادبوونی خواسته‌وه‌ بینایه‌كیان به‌كرێ گرتووه‌.

مەهمەت باتماز باسی له‌وه‌ كرد كه‌ به‌تێپه‌ڕبوونی كات بینایه‌ك وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ دوو بیانی دیكه‌ی ته‌نیشت ئه‌و بینایه‌یان به‌كرێ گرتووه‌ و وتی: “وه‌ك چۆن خه‌ڵكی له‌ هۆتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌ییدا ژوور ده‌گرن، شه‌یدایانی كۆتریش دێن و لیره‌ ژوور ده‌گرن، 30-40 هه‌زار لیره‌ خه‌رج ده‌كه‌ن و ناوه‌كه‌ی رێكده‌خه‌ن. كۆتره‌كان خواردنی كوالیتیان پێده‌درێت و به‌ ده‌رمان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن”.

به‌ڕێوه‌به‌ری هۆتێلی كۆتر، مه‌همه‌ت باتماز باسی له‌وه‌ كرد كه‌ باشترین جۆره‌كانی كۆتر له‌ سێ بلۆكدا میوانداری ده‌كه‌ن كه‌ له‌ 100 ژوور پێكهاتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی توخمیان له‌ناونه‌چێت پارێزگاریان لێده‌كرێت.

مەهمەت باتماز باسی هه‌روه‌ها له‌وه‌ كرد كه‌ هۆتێله‌كه‌ 24 كاتژمێر به‌ سیستمی كامێرا و پاسه‌وان ده‌پارێزرێت و وتی: “نرخی كۆتره‌كان له‌ نێوان هه‌زار لیره‌ بۆ 100 هه‌زار لیره‌یه‌. كۆتره‌ هه‌نارده‌ی زۆر وڵاتی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا، ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا، سعوودیه‌ و ئیمارات ده‌كه‌ین. باڵنده‌ جوانه‌كان له‌ نرخی ئۆتۆمبێل و خانوو گرانترن”.