سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران، عه‌بدولناسر هیممه‌تی رایگه‌یاند کە وڵاتەکەی له دوای سزاكانی ئه‌مریكاوه رۆژانه زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت.
سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ژاپۆنیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی نه‌وت له ئێران ده‌كڕێت و وتی: “رۆژانه زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشین. رێگای دیكه‌یش هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، له‌مباره‌یه‌وه هیچ نیگه‌رانییه‌كمان نییه و سیاسه‌تی بوودجه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه پشتبه‌ستن به داهاتی نه‌وت كۆتایی پێ بهێنن”.