وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، جاهیت تورهان ئاشکرایکرد قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکان کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە چوارچێوەی راپۆرتی فڕۆکەوانیی حکوومەتی ناوەندیی عێراقدا، خرابوویە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لە رێکەوتی ٢٥ی کانوونی دووەمەوە هەڵدەگیرێت و رایگەیاند “گەشتەکان دووبارە دەستپێدەکەنەوە بە شێوەیەک کە هێڵی ئاسمانیی تورکی هەفتەی حەوت گەشتی ئاسمانیی لە نێوان ئیستانبوڵ-سلێمانی-دا ئەنجام دەدات”.
جاهیت تورهان ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە هەریەک لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی لە باکووری عێراق لە چوارچێوەی راپۆرتێکی فڕۆکەوانییدا کە لە لایەن حکوومەتی ناوەندییەوە بڵاوکرایەوە لە کاتژمێر ١٨:٠٠ی رۆژی ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ەوە بەڕووی هاتوچۆی نێودەوڵەتییدا داخران.
تورهان باسی له‌وه كرد كه كاره‌كانی هێڵی ئاسمانیی توركی به هۆی ئه‌و گه‌شتانه‌ی كه بۆ ئه‌و شوێنانه كراوه، راگیراوه و وتی: “وڵاته‌كه‌شمان له 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2017ه‌وه راپۆرتێكی فڕۆكه‌وانی بڵاوكرده‌وه كه ته‌واوی ئه‌و گه‌شته ئاسمانییانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه له كایه‌ی ئاسمانی توركیاوه بۆ ئه‌م شوێنانه ئه‌نجام ده‌درا”.
تورهان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی كۆنترۆڵی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی له لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه له 15ی ئاداری 2018دا قه‌ده‌غه‌ی فڕین له لایه‌ن به‌رپرسانی عێراقیيه‌وه هه‌ڵگیرا، به‌و شێوه‌یه‌ش گه‌شته‌كانی توركیا بۆ هه‌ولێر دووباره ده‌ستیپێكرده‌وه، به‌رده‌وامیش به قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی درا.
هاوكات تورهان باسی له‌وه كرد كه دوای هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی حكوومه‌ت له 25ی كانوونی دووه‌مه‌وه قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیش هه‌ڵده‌گیرێت و وتی: “گەشتەکان دووبارە دەستپێدەکەنەوە بە شێوەیەک کە هێڵی ئاسمانیی تورکی هەفتەی حەوت گەشتی ئاسمانیی لە نێوان ئیستانبوڵ-سلێمانی-دا ئەنجامدەدات”.