سەرۆکی ژووری بازرگانی سەردانی پارێزگاری ھەڵەبجە دەکات

بۆزیاتر ئاگاداربون لەکێشەو گرفتە بازرگانیەکان و چارەسەرکردنی ئەوگرفتانە لەمەرزی سنوری ھەڵەبجە ھەیە سەرۆکی ژوور سەردانی پارێزگاری ھەڵەبجەی کرد.

سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕۆژی سێ شەممە 22/1/2019 سەردانی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ھەڵەبجەیکرد.

لەسەردانەکەدا باس لە کێشە بازرگانی و پیشەسازیەکان و ئەو گۆڕانکاریانەی پێویستە بکرێت بۆ پارێزگاری ھەڵەبجە باسیان لێوەکراو بەپشتیوانی ھەمولایەک پارێزگای ھەڵەبجە گرنگی پێبدرێت.

سیروان محەمەد،جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی ھەرێم و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاندوەک جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی ھەرێم لەسەردانەکەماند باسی مەرزی تەوێڵەمانکرد کە لەسنوری پارێزگای ھەڵەبجەیە بۆئەوەی بتوانین کاربکەین بۆ بەفەرمی ناسندنی ئەومەرزە کەدەبێتە دەستکەوتێکی گەورە بۆ ئەو پارێزگایە وە دەتوانرێت جوڵەیەکی باشی بازرگانی تیادا دروستببێت“.

ڕاشیگەیاندباسمان لەکردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجەکرد کەپێویستە کاری جدی بۆبکرێت و وەک یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی ھەرێم ھەموو ھاوکاریەکی ئەوژوورە دەکەین و پشتیوانیان دەبین لەسەرخستنی کارەکانیان کەئەمەش گرنگی باشی دەبێت بۆ پارێزگای ھەڵەبجە چونکە ئەوشارە خاوەنی بازرگان و پیشەسازی زۆرە کەدەتوانن گەشە بەکەرتی بازرگانی و پیشەسازی بدەن لەو پارێزگایە“.

لای خۆشیەوە پارێزگاری ھەڵەبجە سوپاس و دەستخۆشی لە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد بۆ سەردانەکەیان و پشتیوانیکردنیان.