ڕونكردنەوەیەک لەسەر فیزای ئێران بەخۆرای


ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت پێدانی فیزا ئێران بەخۆرای تائێستا نەچۆتە بواری جێ بەجێکردنەوە.

دکتۆر سەلام عبدووللە، وتەبێژی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە دواڕۆژی ووت” وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تائێستا ھیچ بڕیارێکمان بەدەست نەگەشووە کە فیزای ئێران بۆ ھەڵگرانی پێناسی ژووری بازرگانی بوبێت بە خۆرای”.


وتیشی” ئێمە پەیوەندیمانکرد بەکونسوڵیەتی ئێرانەوە لەشاری سلێمانی تا ڕونکردنەوەمان پێبدەن لەسەر ئەو بابەتە ئەوانیش پێیان ڕاگەیاندین کە ھیچ بڕیارێک بەفەرمی بەدەست ئێمە نەگەشتووە کە فیزا بۆ ھەڵگرانی پێناسی ژووری بازرگانی بکرێتە خۆرای، بۆیە لە ئێستادا پێدانی فیزای ئێران وەک خۆیەتی”.

لەکاتی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق لەلێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو کە پێدانی فیزا بۆ بازرگانان و ھەڵگرانی پێناسی ژوورە بازرگانیەکان دەبێت بە خۆرای.