سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشكرایده‌كات، كه پێناسه‌ی گۆمرگیان یه‌كخستووه و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی ده‌روازه سنوریه‌كانمان له‌وڵاتدا كۆنتڕۆڵكردووه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا و دوای ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وتی “حكومه‌تی رێگایه‌كی گه‌وره‌ی بڕیووه له یه‌كخستنه‌وه‌ی كاری ده‌روازه سنورییه‌كان”.
وتیشی “پێناسه‌ی گومرگی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق یه‌كخراوه و ته‌واوی ده‌روازه سنورییه‌كانی عیراق له ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تدایه”.
ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له كاتێكدایه، له‌ماوه‌ی رابردوودا، حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق بڕیاریاندا به یه‌كخستنی پێناسه‌ی گومرگی و لابردنی خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا.