به‌هه‌وڵی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و باره ترانزێتیانه‌ی كه ماوه‌ی سێ رۆژه له مه‌رزی باشماخ راوه‌ستاون، داخڵی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ”دوایی ئه‌وه ئێمه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان له پارێزگای سلێمانی و كونسوڵیه‌تی ئاگادار كرده‌وه له‌و كێشه‌یه حكومه‌ت هاتۆته سه‌رخه‌ت و به‌ده‌م داواكاریه‌كانی ئێمه وه‌ك ژووری بازرگانی هاتووه، له‌ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌و باره ترانزێتیانه‌ی ماوه‌ی سێ رۆژه گیریان خواردوه ده‌توانن بێنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه”.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ”ئه‌و ٥٠ دۆلاره‌ی كه له دیوی ئێرانه‌وه له ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌رگیراوه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بووه، به‌هیچ جۆرێك نازانرێت هۆكاری وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه چیه، بۆیه له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم بریاری داوه تاكو ١٢٢٠١٩ باره ترانزێتیه‌كان بێ كێشه بێنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه، دواتر بریارێكی تریان بۆ ده‌رده‌چێت”.
سه‌رۆكی ژوور جه‌ختی له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه ”نابێت به‌هیچ جۆرێك ئه‌و ٥٠ دۆلاره له بازرگانان و خاوه‌نكاران وه‌ربگیرێت چونكه به بڕوای ئێمه وه‌ك ژووری بازرگانی وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه نایاساییه”.
سیروان محه‌مه‌د وتیشی”پێوسته حكومه‌تی هه‌رێم لێكۆڵینه‌وه له‌و بڕه پاره‌یه بكات كه له دیوی ئێرانه‌وه وه‌رده‌گیرێت كه ئایا ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ خه‌زێنی حكومه‌ته یاخود نا”.