سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا سێ هه‌زار شوقه له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك دروست بكرێت له رێگه‌ی قه‌رزی درێژخایه‌نه‌وه بدرێت به هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونه‌وه یارمه‌تی هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدات.
هه‌ر له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه له‌هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به شێوه‌ی شوقه دروست بكرێن و به‌بێ پێشه‌كی به قه‌رزی درێژخایه‌ن به‌سه‌ر هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌تی ئه‌م هه‌رێمه‌دا دابه‌ش بكرێت له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی باشترین كوالیتی بۆ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه .
هه‌روه‌ها بۆ ئاسانكاری ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنه‌كان بڕیاردرا كه ئه‌نجامدانی خزمه‌تگوزاری ناو ئه‌و پڕۆژانه له‌لایه‌ن پارێزگاره‌كانه‌وه بدرێته وه‌به‌رهێنه‌ر خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی .
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان پێویستیی به نوێگه‌ری هه‌یه له بواری نیشته‌جێبووندا بۆیه ده‌بێت جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كان پابه‌ندی ڕێنمایی و ستاندارده‌كان بن ده‌شلێێت نه‌بوونی كوالیتی و پشتگوێخستن و كاری خراپ و ئاستی نزم به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوول ناكرێت و ڕێگه‌ی پێ نادرێت.
له هه‌مان كۆبونه‌وه‌دا كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان و عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش تێیدا ئاماده‌بوون، ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان بڕیاریدا به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێك كه تیایدا ڕێژه‌ی پێداویستیی پارێزگاكان به پڕۆژه و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌ستینشان بكه‌ن پاشان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و راپۆرته ، پێێداویستیی پارێزگاكان و شار و شارۆچكه‌كان، له كاتی گونجاو‌دا بڕیاری پێویستی له‌سه‌ر بدرێت .
هه‌روه‌ها وابڕیاره ئه‌و لیژنه‌یه كار بكات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه نیشته‌جێبوونانه‌ی كه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌به‌ر بوونی هه‌ندێ كێشه تائێستا پێدانی مۆڵه‌ته‌كانیان ڕاگیراوه و پرۆژه‌كان نه‌كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بڕیاریشدرا حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پڕۆژه‌ی شاری پیشه‌سازیی سلێمانی بگرێته ئه‌ستۆی به مه‌رجێك ته‌نها كرێكاری ناوخۆی هه‌رێم و خه‌ڵكی هه‌رێم كار له‌و پرۆژه‌یه‌دا بكه‌ن.