سێ ڕۆژە مەرزی باشماخ ڕاوەستاوە

لەئێستادا بەسەدان ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر بەھۆی بڕیارێکی وەزارەتی دارایوە لەمەرزی باشماغ ڕاوەستاون و نیگەرانی بازرگانانی بەدوای خۆیدا ھێناوە.

علی محەمەد، خاوەنی نوسینگەی گواستنەوەی بارھەڵگر  لە مەرزی باشماخ ڕایگەیاندلەئێستادا بە سەدان بارھەڵگر لەمەرزی باشماخ ڕاوەستاوە بەھۆی بڕیارێکی وەزارەتی دارایەوە کەئەمش بۆتە خاوبونەوەی کارو نیگەرانی بازرگانان“.

وتیشیپێشتر ھەر ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر کەدەھات لە ئێرانەوە ٥٠$ بەناوی مەنەفێسەوە لێی وەر دەگیرا وە چەند ڕۆژێکە حکومەتی ئێرانی ئەو مەنەفێستەی لابردووە پارە لە ئۆتۆمبێلەکان وەرناگیرێت بەڵام کاتێک بارھەڵگرەکە دێتە گومرگی باشماخ کارەکانی بۆ ڕایناکرێت بەبیانوی بڕیاری وەزیری دارای گەر ھەر بارھەڵگرێک پارەی ئەو مەنەفێستەی پێ نەبێت ئەوا ڕێگەی پێنادرێت لەکاتێکدا ئێران خۆی ئەوەی لابردووە کەلەقازانجی کاسبکاراندایە لابردنی ئەو مەنەفێستە“.

كاسبکارانی عەلوەی سلێمانیش زەرەرمەندن لەو بڕیارەو ڕای دەگەیەنن ماوەی چوار ڕۆژە بارەکانیان نەھاتۆتە کوردستان کە زۆبەی میوەیە، گەرزیاتر بمێنێتەوە ئەوا خراپ دەبێت.

عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی ڕایگەیاندماوەی چوار ڕۆژە ٢٤ بارھەڵگری میوە لەمەرزی باشماخ ڕاوەستاوە تەنھا بەبیانوی نەدانی ٥٠$ مەنەفێست لە ناو خاکی ئێران لەکاتێکدا ئێران خۆی ئەو پارەیەی ھەڵگرتووە لەسەر بارەکان“.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی نیگەرانە لەڕاوەستانی بارھەڵگرەکان لەمەرزی باشماخ.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاندزیاتە لە ھەزار بازرگان لەسەرجەم بوارە جیاوازەکاندا توشی ئەم گرفتەبون و ھانایان بۆ ئێمە ھێناوە داوادەکەن بەزوترین کات بارەکانیان بۆ ڕەوانەبکرێت و چیتر لەباشماخ نەمێننەوە“.

وتیشیوەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە لە دیوی ئێران کە بۆ ھەربارێک ٥٠$ دۆلارە نایاسای بوو بۆیە ئێمە داوامان لە ئێرانکرد کە وەرگرتنی ئەوپارەیە لابەرێت بۆیە ئەوانیش لایانبرد بەڵام لەئێستادا لەکاتی ھاتنی بارەکان لەمەرزی باشماخ ڕێگری دەکرێت