ئێران له بۆرسه‌ی وزه‌ی تاران، یەک ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی به 52 دۆلار و 42 سه‌نت بۆ هه‌ر یەک به‌رمیل بۆ فرۆشتن خسته روو، به‌ڵام كڕیاری نه‌بوو.
ئاژانسی هه‌واڵی وزه‌ی ئێران SHANA، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوێنێ كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێران یەک ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی به 52 دۆلار و 42 سه‌نت بۆ هه‌ر یەک به‌رمیل له بۆرسه‌كه بۆ فرۆشتن خستووه‌ته‌ڕوو.
نه‌وته‌كه كه بۆ جاری سێیه‌م له بۆرسهكهدا خرایه‌ڕوو بۆ فرۆشتن به كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان هیچ كڕیارێكی نه‌بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئێران بازرگانی نه‌وت له‌ژێر كۆنترۆڵی میریدایە، به‌ڵام حكوومه‌تی تاران بۆ تێپه‌ڕاندنی سزاكانی ئه‌مریكا له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه نه‌وته‌كه‌ی له بۆرسه ده‌خاته‌ڕوو بۆ فرۆشتن.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران، بۆ یه‌كه‌مجار 28ی تشرینی دووه‌می 2018 بڕی یەک ملیۆن بەرمیل نه‌وتی خاوی به 74 دۆلار و 85 سه‌نت بۆ هه‌ر یەک به‌رمیل فرۆشت و 11ی تشرینی دووه‌میش بڕی 700 هه‌زار به‌رمیلی به 64 دۆلار و 97 سه‌نت بۆ یەک به‌رمیل فرۆشت.
فرۆشتنه‌كان رێژه‌ی سه‌دا 20ی به تمه‌ن و رێژه‌ی سه‌دا 80ی به دۆلار بوو.
پێنجی تشرینی دووه‌میش سزاكانی ئه‌مریكا دژی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ئێران بۆسه‌ر زیاتر له 700 بانك و كۆمپانیا و هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.