له ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سليمانی کار به سیسته‌می یه‌ک په‌نجه‌ره ده‌کرێت، ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووریش رایده‌گه‌یه‌نێت ”ئێمه له قۆناغی یه‌که‌مدا سه‌رجه‌م کاروباره‌کانی بازرگانان و خاوهنکارانمان کرد به سیسته‌می ئه‌لکترۆنی، له قۆناغی دووهه‌میشدا بریارماندا سیسته‌می یه‌ک په‌نجه‌ره په‌یره‌وبکه‌ین و ئامارێکی ئه‌لکترۆنی دروست بکه‌ین”.
که‌مال حه‌مه عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌مجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌گرنگی سیسته‌می یه‌ک په‌نجه‌ره و دروست کردنی ئاماری ئهلکترۆنتی رایگه‌یاند ”ئه‌م سییسته‌مه ده‌بێته‌هۆی نه‌هێشتنی رۆتین و خێراتر کردنی کاروباره‌کانی بازرگانان و خاوه‌نکاران که له یه‌ک په‌نجه‌ره و به کاتێکی که‌م سه‌رجه‌م کاروباره‌کانیان جێبه‌جێ ده‌کرێت پێوست ناکات چه‌ند ژوورێک بکه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌م سیسته‌مه‌دا ئامارێکی ئه‌لکترۆنیش دروست ده‌که‌ین که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خێراتر کردنی کاروباری هاوڵاتیان له بری گه‌رانی کاغه‌ز و ئزیباره، به کۆدێک سه‌رجه‌م ئاماره‌کانمان ده‌ست ده‌که‌وێت”.
سه‌باره‌ت به سیسته‌می ئۆنلاین که‌مال حه‌مه عه‌لی وتی ”ئێمه سیسته‌مه‌که‌مان ئۆفلاینه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاروباری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی په‌یوه‌ندی هه‌یه به فه‌رمانگه‌کانی تری هه‌رێمی کوردستانه‌وه ئه‌وانیش کار به‌سیسته‌می ئه‌لکترۆنی ناکه‌ن بۆیه ناتوانین له‌م قۆناغه‌دا به ئۆنلاین کاروباری بازرگانان و خاوه‌نکاران جێبه‌جێ بکه‌ین.