نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى تۆماركرد

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر به‌رزبووه‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 62 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21 ی كانوونى دووه‌مى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 62 دۆلار و 81 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ 62 دۆلار و 70 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 54 دۆلار و 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 54 دۆلار و 4 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ سه‌رو 62 دۆلار پاش ئه‌وه‌دێت، به‌یانى رێكه‌وتى 15 ى كانوونى دووه‌مى 2019 له‌ خوار 60 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.