هێڵی ئاسمانی بەریتانی گەشتی ڕاستەوخۆیە بۆ هەرێمی كوردستان دەكات


هێڵی ئاسمانی بەریتانی لێكۆڵینەوە لەبارەی دەستپێكردنی ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لە نێوان بەریتانیا و هەرێمی كوردستان دەكات.

كاروان جەمال نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا رایگەیاند له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی به‌شی تۆڕی گه‌شته‌ درێژه‌کانی هێڵی ئاسمانی به‌ریتانیا British Airways کۆبووه‌تەوه‌ بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ له‌ له‌نده‌نەوە بۆ هه‌رێمی کوردستان.

نوێنەرەكەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە لایه‌نی هێڵی ئاسمانی بەریتانی ئاره‌زوویان هه‌یه‌ بۆ گه‌شتکردن بۆ هه‌رێمی کوردستان پاش ته‌واوکردنی لێكۆڵینەوەكانی خۆیان، پێشبینی ده‌که‌ن بتوانن لە هاوینی 2020دا یه‌که‌م گه‌شتی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.

كامەران جەمال لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) ئەوەی نوسیوە كە كردنەوەی گەشتی راستەوخۆ لە بەریتانیاوە بۆ هەرێمی كوردستان، دەبێتە كارئاسانیەكی گەورە بۆ گەشتی رەوەندی كوردی لە بەریتانیا بۆ هەرێمی كوردستان، لە كاتێكدا هەزاران هاووڵاتی كوردی هەرێمی كوردستان نیشتەجێی بەریتانیان.