ماڵپه‌ڕێكى ئابوورى جیهانى، له ڤیدیۆیه‌كى كورتدا ئه‌و خه‌سڵه‌تانه ده‌خاته‌ڕوو كه ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ پاره‌یان هه‌یه، كه گرینگ‌ترینیان ئه‌وه‌یه ئه‌وان هه‌رگیز بیر له ترس ناكه‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕى “CNBC” له ڤیدیۆیه‌كى كورتدا باس له‌و خه‌سڵه‌ت و تێڕوانینانه ده‌كات كه ده‌وڵه‌مه‌ندان بۆ پاره هه‌یانه، ئه‌و ماڵپه‌ڕه ماڵپه‌ڕێكه به‌شێوه‌یه‌كى زانستى كار له‌سه‌ر بابه‌ته ئابوورییه‌كان ده‌كات و له‌م بواره‌شدا ناوبانگێكى زۆرى هه‌یه.
تێڕوانینى ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ پاره به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه:
1- باوه‌ڕ به خۆیان ده‌هێنن كه كه‌موكوڕییان له پاره‌دا نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕیشیان هه‌بێت.
2- ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه ناتوانن پڕۆژه‌كانیان پاره‌دار بكه‌ن، ئه‌وا ده‌ست ده‌كه‌ن به به‌كارهێنانى پاره‌ى كه‌سانى تر.
3-وه‌ك یارییه‌ك بیر له په‌یداكردنى پاره ده‌كه‌نه‌وه.
4-ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان هه‌موو رۆژێك ده‌چنه سه‌ر كار بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنى داهاتوویان به‌ده‌ست بهێنن.
5- هه‌میشه ئاستى پێشبینییه‌كانیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
6-هه‌رچه‌نده چینى مامناوه‌ند ئاستێكى نزم بۆ تواناى دارایى خۆى داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى تووشى نائومێدى نه‌بێت، به‌ڵام كه‌سانى ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌مه ره‌چاو ناكه‌ن.
7- هه‌ندێك سیفه‌تى مرۆیى به پاره ده‌ده‌ن و وه‌ك هاوڕێیه‌ك سه‌یرى پاره ده‌كه‌ن.
8-ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پاره به مه‌زنترین و به‌هێزترین هاوپه‌یمانى خۆیان ده‌زانن.
9-رێ ناده‌ن ترس بچێته ناو ژیانیان.
10- ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به ئاستێكى هۆشیارى ئه‌وتۆ كار ده‌كه‌ن كه هیچ ترسێك له ئارادا نییه، له‌و ئاسته‌شدا هه‌موو شتێك به‌لایانه‌وه ئه‌گه‌رى هاتنه‌دى هه‌یه.
11- خۆیان به‌و قه‌ناعه‌ته ده‌گه‌یه‌نن كه ده‌بێت ده‌وڵه‌مه‌ند بن.
12- ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان وا بیر ناكه‌نه‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌ندبوون شتێكى سروشتییه، به‌ڵكو باوه‌ڕیان وایه كه كارێكى هه‌قه.