له‌ سلێمانی چاککردن و بەکار خستنەوەی کامێرا جێگیرەکانی ناو شار تەواوکرا


لە ئێستادا ئەو کۆمپانیایەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی سلێمانییەوە ئەرکی چاککردن و بەکار خستنەوەی کامێرا جێگیرەکانی ناو شاری پێ سپێردرابوو، لەئێستادا سەرجەم کارەکانی تەواوکردووە و وتەبێژی ھاتوچۆش دەڵێت: لەگەڵ کامێرا گەڕۆکەکان سیستەمەکەیان یەک دەخەینەوە.

کاروان محەمەد وتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند:لە ئێستادا کۆمپانیاکە سەرجەم کارەکانی خۆی  بەو کامێرا جێگیرابە جێبەجێ کردووە و دراوەتەوە بە بەڕێوەبەرایەتییمان.

لەبارەی چۆنێتی شێوازی کار کردنەکەشی وتی: ئەوەی ماوەتەوە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆ میکانیزم و شێوازی کارکردنەکەی دەست نیشان بکات و لەگەڵ کامێرا گەڕۆکەکانە سیستەمەکەی یەک بخاتەوە چونکە پێشوتر سیستەمەکەیان جیاواز بوو.

کاروان محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ خستنەوە کار تاکو ئێستا کاتێکی دیاریکراوی بۆ دانەنراوە، بەڵام ھەرکات کاتەکەی دیاری کرا شۆفێرانی لێ ئاگادار دەکەینەوە.