راپه‌ڕین.. پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی ریساكلین ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

له‌ساڵی 2019 له‌سنووری ئیداره‌ی راپه‌رین پرۆژه‌ی كۆكرنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك و دروستكردنی كارگه‌ی ریسایكلین ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ئاواره‌ عه‌لی به‌رێوه‌به‌ربه‌ری شاره‌وانییه‌كانی راپه‌رین  راگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی له‌ دووساڵی رابردوودا به‌ بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی راپه‌رین كرایه‌وه‌ توانراوه‌ هه‌نگاوی گه‌وره‌ له‌بواری خزمه‌تگوزاری گشتی پێشكه‌شی هاووڵاتییانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌رین بكرێت.

ئاواره‌ عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی راپه‌رین راشیگه‌یاند: له‌ساڵی 2018 به‌بڕی سی و شه‌ش ملیار دینار كار له‌بیست و حه‌وت پرۆژه‌ی گرنگدا كراوه‌و بۆ ساڵی 2019 هه‌نگاوه‌كان بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌ گرنگه‌كانی تری ده‌ڤه‌ری راپه‌رین به‌رده‌وامییان ده‌بێت.

به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی راپه‌رین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا یه‌كێ له‌وپرۆژه‌ گرنگانه‌ی كه‌له‌ساڵی 2019 ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ پرۆژه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی ده‌ڤه‌ری راپه‌رینه‌ كه‌ بڕی نۆملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌و له‌رێگه‌ی پرۆژه‌كه‌شه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ خۆڵ و خاشاكی سنووری ئیداره‌ی راپه‌رین كۆده‌كرێته‌وه‌و جارێكی تر سودی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌

PUKmedia