ئه‌مرۆ یه‌ك ملیۆن و 132 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلار مامه‌ڵه‌یی پێوه‌كرا

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ی كانونی دووه‌می 2019، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوو.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌  به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، یه‌ك ملیۆن و 132 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

له‌ مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ حه‌واڵه‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك ملیۆن و 158 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی بووه‌ و 100 هه‌زار تمه‌نیش به‌رامبه‌ر 10 هه‌زار و 600 دیناری عیراقی بووه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رانبه‌ر به‌ 10 هه‌زار و 750 دینار بوو.