بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی قوتابیانی ئێران کە لە زاری مەجید کەیانپور، ئه‌ندامی لیژنه‌ی گه‌شه‌پێدان له په‌رله‌مانی ئێران وەریگرتووە، كهیانپور به ئاماژه‌دان به‌و ئامارانه‌ی له‌باره‌ی فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كانی ئێران بڵاوكراونه‌ته‌وه رایگه‌یاند، “نیوه‌ی فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كانی وڵات رزیوون، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان بووه‌ته پێویستی”.
هاوکات کەیانپور ئاماژەی بەوە داوە کە بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە ناتوانن فڕۆکە لە کۆمپانیاکانی Boeing و Airbus بکڕن بەڵام دەکرێت فڕۆکە لە رووسیا و ئۆکراینا هەناردە بکەن.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له ئاژانسی هه‌واڵی قوتابیانی ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه كهیانپور ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ده‌یانه‌وێ فرۆكه له رووسیاوه هه‌نارده بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و كۆمپانیا رووسیانه هاوپشكن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان و دووچاری سزاكانی ئه‌مریكا ده‌بنه‌وه كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوونی ناتوانن فڕۆكه به ئێران بفرۆشن.