ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د رایده‌گه‌یه‌نێت له‌هه‌رێمی كوردستان17 به‌نداو هه‌ن، 3 له‌وانه گه‌وره و 14شیان به‌نداوی بچووك و مام ناوه‌ندن و قه‌یرانی دارایی دروستكردنی چه‌ند به‌نداوێكی راگرتووه.
ئاستی گلدانه‌وه‌ی ئاوی باران له به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چۆنه و گه‌یشتووه‌ته چه‌ند؟
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د: به‌نداوه بچووكه‌كان پڕبوون، ساڵی پاریش پڕبوون، به‌نداوه بچووكه‌كان زوو پڕ ده‌بن، به‌ڵام ئاستی ئاو له به‌نداوی دۆكان زۆر زیادیكردووه له‌ئه‌مساڵدا به‌به‌راورد به چه‌ند ساڵی رابردوو، ده‌توانیین بڵێین ئه‌و بارانه‌ی ئه‌مساڵ هاتووه له 30 ساڵی رابردوو رووینه‌داوه ئه‌و بارانه زۆره له‌م كاتانه‌دا باری بێت ، له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان شتێكی زیاتر ئاو هه‌یه، ئێمه له ئاستێكی جێگیردا ئاوه‌كه‌مان راگرتووه، چونكه له‌به‌ر بارودۆخی به‌نداوه‌كه نه‌مانتوانیوه ئاوی زیاتر هه‌ڵبگرین، به‌نداوه بچووكه‌كانیش پڕبوون، ئه‌مساڵ بارانێكی زۆر باریوه و چه‌ند جاری ساڵانی رابردوو بووه، ساڵی پار له‌هه‌ولێر به‌نموونه 60 ملیمێك باران باریوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 400 ملیمه‌تر بارانی تێدا باریوه، هه‌روه‌ها له شاره‌كانی دیكه‌ش باریوه.
ئه‌وه‌ی كه زیاتر گرنگه به‌نداوی دۆكانه زۆر گرنگیی هه‌یه له هه‌ڵگرتنی ئاو، له ئه‌مساڵدا نزیكی یه‌ك ملیار مه‌تر سێ جا ئاوی گلدراوه‌ته‌وه، له ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی چوار ملیار مه‌تر سێ جا ئاو له‌و به‌نداوه گلدراوه‌ته‌وه، به ئومێدی ئه‌وه‌ین ئه‌مساڵ ئاستی زیاتریش تۆمار بكات، كه‌شوهه‌واش وا پێشبینی ده‌كرێت كه بارانی زۆر به‌ڕێوه‌بێت.
لهبومهلهرزهكهی ساڵی 2018 به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان زیانی زۆری پێگه‌یشت، به‌ڵام هێشتا به‌ته‌واوه‌تی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه و پاراستنی وه‌كو پێویست به‌ڕێوه‌ناچێت؟ ئه‌گه‌رچی حكوومه‌تی عێراق بودجه‌شی بۆ ته‌رخانكرد، به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان سه‌لامه‌ته؟
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د: به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ته‌واو سه‌لامه‌ت نییه، واته كێشه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی حكوومه‌تی عێراق بۆی ته‌رخانكردبوو سه‌ره‌تا بۆ كاری خزمه‌تگوزاریی راوێژكاری بوو، ده‌بوو له كاتێكدا كێشه‌كه دیاری بكرێت و دواتر پاره‌كه ده‌درێت به كۆمپانیاكه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت، سه‌ره‌تا چه‌ند كۆمپانیایه‌ك هه‌بوون نزیكه‌ی 12 كۆمپانیا بوون و بانگهێشت كران، دواتر یه‌ك كۆمپانیا مایه‌وه و ئه‌وانی دیكه وه‌لانران، پاشان دیار بوو ئه‌و كۆمپانیایه‌ش پاساوییان هێنایه‌وه و رێككنهكهوتن، ئێستا ده‌یانه‌وێت به توانای لۆكاڵی خزمه‌تی راوێژكاریی بكرێت، دوای كێشه‌كان دیاری بكرێت، بۆیه ئه‌مساڵ و ساڵی ئاینده‌ش ناتوانرێت وه‌كو پێویست ئاوی ته‌واو له به‌نداوه‌كه هه‌ڵبگیرێت.
به‌نداوه‌كه چه‌ندین كێشه‌ی هه‌یه، كێشه‌ی له‌شی به‌نداوه‌كه‌ی هه‌یه، لێكترازان هه‌یه له‌نێوان سه‌ررێژ و سمی به‌نداوه‌كه، له‌وێ دابه‌زینێك هه‌یه كه ده‌گاته 48 سانتیمه‌تر و ره‌نگه زیاتریش بێت، درز و كراك هه‌یه، شتی دیكه‌شی هه‌یه تا توێژینه‌وه ته‌واونه‌بێت به‌ته‌واوه‌تی ده‌رناكه‌ون.
مه‌ترسیی رووخانی نییه به‌نداوه‌كه، رووخانی ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، به‌ڵام ئیدی كێشه‌ی هه‌یه و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، ئومێد ده‌كه‌ین له چه‌ند مانگی داهاتوو خزمه‌تی راوێژكاریی ته‌واو بێت و دواتر ده‌ست به‌چاره‌سه‌ریی بكرێت.
له‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ند به‌نداو هه‌ن؟ پێویستیی به چه‌ند به‌نداوی دیكه هه‌یه؟
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د: له‌و 45 هه‌زار كیلۆمه‌تر دووجایهی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه 17 به‌نداومان هه‌یه، 3 له‌و به‌نداوانه به‌نداوی گه‌وره‌ن، 14شیان به‌نداوی بچووك و مام ناوه‌نده، ئێمه توێژینه‌وه‌یه‌كی ستراتیژییمان كردووه و زیاتر له 240 شوێنمان دیاریكردووه كه گونجاون بۆ دروستكردنی به‌نداو، له‌وانه 18 به‌نداوی گه‌وره‌یان لێ دروست ده‌كرێت، له‌و 18 ده‌ستكراوه به‌دروستكردنی چوار به‌نداوی گه‌وره كه ئێستا كاره‌كانییان راوه‌ستاوه، ئێستا ئه‌گه‌ر بتوانیین ئه‌و 240 به‌نداوه دروست بكه‌ین ئه‌وا ده‌توانرێت ئاسایشی ئاو بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش دابین بكرێ و بۆ 30 ساڵی داهاتوو پێویستمان به ئاو نه‌بێت، دروستكردنی ئه‌و به‌نداوانه‌ش كه كێشه‌ی كه‌م ئاویی چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و به‌نداوانه 8 ملیار دۆلارییان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی دروست بكه‌ین، یان ده‌بێت قه‌رزی بۆ بكه‌ین یان وه‌به‌رهێنانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بێن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌و به‌نداوانه چاره‌سه‌ری كه‌م ئاویی هه‌رێم و عێراقیش چاره‌سه‌ر ده‌كات.
عێراق گوایه گله‌یی له‌وه هه‌یه وه‌كو پێویست ئاو به‌رنادرێته‌وه، كێشه‌ی ئاو له‌نێوان هه‌رێم و عێراق هه‌یه؟
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د: ئێمه ئه‌و گله‌ییمان گوێ لێ نه‌بووه، به‌ڵام ئێمه ئاو به پلان به‌رده‌ده‌ینه‌وه، له‌وانه‌یه ره‌نگه هه‌ندێك جار به‌گوێیان نه‌كه‌ین، چونكه ئێمه به‌پێی پلانه‌كانی خۆمان ره‌نگه پاساومان هه‌بووبێت بۆ ئه‌و كاره، به‌ڵام به‌گشتی تاوه‌كو ئێستا گوێمان له‌گله‌یی ئه‌وان نه‌بووه.
هێشتا مه‌ترسی رووخان له‌سه‌ر به‌نداوی مووسڵ ماوه، یان ئه‌و مه‌ترسییه له ئێستادا نییه؟
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د: ئه‌و مه‌ترسییه هه‌ر له‌كاتی كه به‌نداوه‌كه دروست كرا هه‌بووه و كاری تهحشییه هه‌یه، كاتی خۆشی پسپۆڕانی سویدی رایانساپردوون كه تا دنیا ماوه ده‌بێت ئه‌و به‌نداوه كاری تهحشییهی تێدابكرێت، كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی چه‌ند كارێكی تێداكرد و كاره‌كه به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت و به‌نداوه‌كه ئێستا ئاوی زیاتری هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام ناتوانم بڵێم سه‌لامه‌ته یان نا، چونكه هێشتا توێژینه‌وه‌كان ماون و به‌هیواین هیچ كێشه‌ی نه‌بێت.