بەگوێرەی ئاماری ناوەندی ئامارەكانی حكومەت لە ئێران، سزا ئابوریە نێودەوڵەتییەكان، تێكڕای هەڵاوسانی بۆ 30% بەرزكردووەتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی میهری ئێران، لەماوەی 12 مانگی رابردوودا، بەهۆی سزا ئابورییەكانەوە، تێكڕای هەڵاوسان لەئێراندا بۆ 31.5% بەرزبووەتەوە.
هەڵاوسان بەشێوەیەكی بەرچاو لەئێران لە كۆتایی ساڵی 2010ەوە دەستیپێكردووە، دوای ئەوەی حكومەت پشتیوانیەكانی بۆ خۆراك و سوتەمەنی كەمكردەوە.
سزا سەپێنراوەكانی سەر ئێران بەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەكەیەوە بەردەوامی هەیە و كاریگەری لەسەر نرخی دراویش داناوە.