کۆبونەوەى ژورى بازرگانى و پێشەسازى سلێمانى لەگەڵ فەرمانگە حکومیەکانى شارەکەدا

 

بە مەبەستى هەماهەنگیکردن و ئامادەکارى بۆ پێشانگایەکى دیکەى نێودە وڵەتى کە بڕیارە 11 ى ئەم مانگە لە شارى سلێمانى بکرێتەوە، نوێنەرى سەرجەم فەرمانگە حکومیەکانى شارى سلێمانى لەگەڵ بەڕێوەبەرو لێپرسراوانى ژورى بازرگانیدا کۆبونەوە.
کۆبونەوەکە لە ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى بەڕێوەچو تێیدا نوێنەرى فەرمانگە حکومیەکانى شارى سلێمانى پشگیرى خۆیان بۆ ژورى بازرگانى و پێشەسازى سلێمانى خسته‌رِو لە پێناو سەرخستنى ئەو پێشانگا نێودەوڵەتیانەى کە لە شارەکەدا دەکرێتەوە.