لەناو بینای ژووری بازرگانی سلێمانی رێوشوێنە یاساییه‌كانی پێدانی ڤیزای هیندستان بۆ بازرگانان ئەنجام دەدرێت

كونسوڵخانەی هیندستان نووسینگەیەك لەناو بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی دەكەنەوەو مانگی دووجار رێوشوێنە یاسایی و كارگێڕییەكانی تایبەت بە پێدانی ڤیزا(پەنجەمۆر و مامەڵەكان) بۆ بازرگانان و هاووڵاتیانی پارێزگاكە ئەنجام دەدەدن

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، راگەیاند ” لە گفتوگۆدایەن لەگەڵ لایەنی هیندستان و لەو قۆناغەداین كە لەمانگێكدا دوو رۆژ دیاری بكەین بۆپێدانی ئەو خومەتگوزارییە بە بازرگانان و هاووڵاتیان، بەتایبەت راییكردنی مامەڵەی ئەوانەی كە بۆ نەخۆشی سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن”.
 
سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی زیاتر بۆ تۆری هه‌واڵی سلێمانی وتی”ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە كە چیتر هاووڵاتیان و بازرگانان نەچنە هەولێر بۆ رایی كردنی مامەڵەی وەرگرتنی ڤیزا و هەر لەسلێمانی ڤیزاكەی پێبدرێت.
شایه‌نی باسه‌ به‌پێی زانیاریه‌كان نرخی ڤیزای هیندستان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی كە نەخۆشیان هەیە (83)دۆلارە، بۆ گەشتوگوزار (103)دۆلارە، بۆ كاری بازرگانی (123)دۆلارە، لەسلێمانیش هەر ئەو نرخە دەبێت.