ئاشکرایە کە حەوت سەیر و سەمەرەکەی جیهان لەشوێنە جیا جیاکانی ئەم جیهانە لە لایەن مرۆڤەکانەوە بنیات نراوە و بە کارە ئەندازیاریەکانی مرۆڤەکان دادەنرێن. ئەو کارانەش بە ” حەوت سەیر و سەمەرەی جیهان” یاخود ” حەوت سەیر و سەمەرە نوێکەی جیهان” ناسێنراون. سەیر و سەمەرەکان کە لە لایەن مرۆڤەکانەوە بنیاتنراون، لە کیشوەرە جیاوازەکانی ئەم جیهانە شوێنیان گرتووە. بە سەدان ساڵ بەم شێوەیە بووە و تاوەکو ئەو رۆژەی ئێستامان هاتۆتە ژێر دەستی شارستانیەت.
وەقفی نیو سێڤن وۆندەرس لە وڵاتی سویسرا هەڵستا بە دووبارە دەستنیشانکردنەوەی حەوت سەیر و سەمەرەکەی جیهان بە دەنگدان لە رێگەی مۆبایل و ئینتەرنێتەوە. لە پێشبڕکێکەدا١ ٢ کاری براوە بۆ قۆناغی کۆتایی سەرکەوتن. دەنگدانەکە لە ساڵی ٠٠٠٢ـدا دەستی پێکرد و لە ٧ـی تەمموزی ساڵی ٧٠٠٢ـدا کۆتایی پێهات. لەم ماوەیەدا نزیکەی ٠٠١ ملیۆن کەس توانیان دەنگیان بەکاربهێنن بۆ دیاریکردنی حەوت سەیر و سەمەرە نوێکەی جیهان.
بەو پێیەش ڕیزبەندی حەوت سەیر و سەمەرە نوێکەی جیهان بەم شێوەیەیە:
١- چیچان ئیتزا – مەکسیک
هەڕەمـی (Pyramid) چیچان ئیتزا یەکێکە لە حەوت سەیر و سەمەرە نوێکەی جیهان، بەر لە دۆزینەوەی ئەمریکا لەلایەن کریستۆف کۆلموب، نەتەوەی مایاکان کە لە گەردونزانی و ماتماتیک زۆر پێشکەوتوو بوون، دروستکراوە و تاوەکو ئەمرۆش وەکو خۆیان ماونەتەوە. شوێنی چیچان ئیتزا دەکەوێتە نیمچە دورگەی یوکاتان، سەردەمانێک ئەم شوێنە یەکێک بووە لە ناوەندێکی ئاینی زۆر گرینگ لە شاری ئیتزا. بەڵام لە ئێستادا ئەو گەشتیارانەی کە دێنە وڵاتی مەکسیک یەکێک لە شوێنە هەرە گرینگەکان کە هەر دەبێ سەردانی بکەن هەرەمی کوکولکان، کەلە ٤ لاوە ١٩ پایەی هەیە لەگەڵ چینی سەرەوەشی بە گشتی لە ٥٦٣ پایە پیکدێت وە ئەمەشیان ئاماژەیە بە رۆژەکانی ساڵ. هەروەها لە کاتی یەکسانبوونی شەو رۆژدا لە وەرزەکانی بەهار و پایزدا کاتێک تیشکی خۆر لە هەڕەمەکە دەدات لە سایەی کەلێنەکانی هەرەمەکەوە و لە ژێرەوەی پایەیی قاندرمەکانەوە سێبەری سەری دوو مار دروست دەبێت. ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە خەڵکی مایا لە بواری زانستی ئاسمانەوانی و ئەندازیاری چەندە پێشکەوتوو بوونە. مێژووی دروستکردنی هەڕەمەکانی چیچان ئیتزا و دروستکراوەکانی چواردەوەری ئەو هەرەمە بۆ سەدەی نۆیەم دەگەرێتەوە.
٢-پەیکەری عیسای رزگارکەر – بەرازیل
ریۆ دی جانیرۆ ئەو شارەی کە پێشوازی لە دواین ئۆڵۆمپیات کرد و یەکێکە لە شارە هەرە ناسراوەکان بە تەنها لە بەرازیل نا بەڵکو لە هەموو ئەمریکای لاتین. ئەم شارە لەسەر گردەکانی ئەندریان بنیاتنراوە و بە کەنار دەریا دوور و درێژەکانی بەناو بانگە. لە هەمان کاتدا خاوەنی پەیکەری عیسای رزگارکەرە. درێژیی پەیکەرەکە ٨٣ مەترە لەسەر چیایەک جێگیر کراوە کە بەرزییەکەی ٠١٧مەترە و بە هۆی بەرزیەکەیەوە بەسەر دیمەنی شارەکەدا زاڵە. پەیکەری عیسای رزگارکەر لە ساڵی ١٣٩١لەسەر چیای کۆرکۆڤادۆ دروستکراوە، لە ئێستادا بە هێمای شاری ریۆ دی جانیرۆ دادەندرێت.
٣- دیواری چین – کۆماری گەلی چین
تەنها بینا کە لە بۆشایی ئاسماندا ببینرێت دیواری چین-ە، لەسەر مێژووی دروستکردنی ئەم دیوارە هەندێک قسە و باسی جیاواز هەیە بەڵام بە گوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان، بۆ سەدەی سێیەمی پێش زاین دەگەڕێتەوە. چینییەکان ئەم دیوارەیان لە دژی شاڵاوی سووپای هونەکان بۆ پاراستنی پایتەختی چین و داگیرنەکردنی خاکەکەیان دروستکردووە. له ئێستادا بۆته شوێنێک که گهشتیارهکان بۆ وێنه گرتن سهردانی دهکهن.دیواری چین ئەندامە لە لیستی کەلەپووری جیهان ”یونسکۆ”. کۆی درێژی دیواری چین ٠٨١،٦٩١،١٢ مەترە، دیوارەکە لە ناوچەیەکی شاخاوی و لەسەر خاکێک دروستکراوە کە گەیشتن بەم شوێنانە زۆر قوڕسە.دڕێژی دیواری چین بۆ مرۆڤەکانی ئەو سەردەمەش جێگای سەرسورمانە. هەروەها لە رابڕدوودا درێژی ئەم دیوارە زۆر زیاتر بووە. بەرزی ئەو بورجانەی کە لەسەر دیواری چینن دەگاتە ٤١مەتر.
٤- ماچوو پیچۆ- پێرۆ
ئەم جارەیان ئاراستەکەمان لە وڵاتی چینەوە بۆ چیاکانی ” ئاند” لە ئەمریکای لاتین دەکەین. ئەگەر باسی وڵاتی پێرو بكرێ یەکەم شت کە دێتە ئەقڵمان ماچوو پیچویە، شوێنێکی لەم جۆرە لە لایەن رۆژهەڵاتیەکانەوە تاوەکو سەرەتای سەدەی٠٢ـەم نەزانرابوو. دواتر رۆژێک بەڕێکەوت لە لەلایەن شوانێکی گەرۆکەوە دۆزرایەوە. ماچوو پیچوو یەکێکە لە گرینگترین میراتەکانی شارستانیەتی ”ئەنکا” کە تاوەکو ئێستا مابێتەوە. بەرزی شاری ماچوو پیچوو لە ڕووی دەریاوە ٢ هەزار و ٠٣٤مەترە. نهێنێ بنیاتنانی و وەکوخۆی مانەوە و تێکنەچوونی تاوەکو ئێستا پارێزراو ماوەتەوە.
٥- پێترا – ئوردن
شاری دێرینی پێترا، نموونەیەکی زۆر گرنگی هەوڵەکانی مرۆڤە بۆ گەیشتن بەو خاڵانەی کە هەوڵی بۆ داوە. پێترا دەکەوێتە باکووری شاری ئوردن. مێژووی دروستکردنی شاری دێڕینی پێترا بە نزیکەیی بۆ سەدەی پێنجەمی پێش زاین دەگەڕێتەوە. بۆ سالانێکی زۆر، شارەکە دوور لە مرۆڤەکان بەبێدەنگی ماوەتەوە. لە ساڵی ٢١٨١ـدا لە لایەن گەشتیاڕێکی سویسڕی بە ناوی جۆهان لودویگ بورکهاردت دۆزراوەتەوە. لەو ساڵانەدا ئەو ناوچەیە لە ژێر فەرمانڕەوایەتی دەوڵەتی عوسمانیەکاندا بووە. جۆهان کاتێک گەشتێک لە نێوان ناوچەکانی فیام و قاهیرە ئەنجام دەدات گوێبیستی شارێکی ئەنتیکی شاراوە ببوو کە شوێنەکەی لە نێوان دۆڵی چیاکانی موسا بووە بۆیە دەچێتە ئەوێ. دواتر ئەو نەخشانەی کە لە پێترادا بینیبووی وە ئەو تێبینیانەی کە لەسەر ئەم شوێنە نوسییبووی دەیکات بە پەرتوکێک و سەرنجی ئەورووپییەکان بۆ لای پێترا رادەکێشت. لە یۆنانی کۆندا پێترا بە مانای بەرد دێت، بەرزی ئەم شوێنە ٠٠٢مەترە و فراوانیەکەی ٥ مەترە. بۆ چوونە ژوورەوە پێویستە بە رێرەوێکی تەسکدا برۆیت. درێژی ئەم ڕێڕەوە نزیکەی ٠٠٧مەترە و لە ڕێڕەوەکەدا گەشتیاران دەتوانن چێژ لە بینینی بەردی نەخشێندراو و پەیکەری هەڵکۆڵدراو و سەنەمی جۆراو جۆر ببینن کە ڕێڕەوی ئاوی تێیدا تێدەپەرێت. بەڵام ئەو سوپرایزەی مایەی سەرسوڕمانە لە کۆتایی رێڕەوەکەدا بەدی دەکرێ. هاوکات شاری پێترا یەکێکە لەو شارانەی کە ناوی لە لیستی میراتە دێرینەکانی جیهانە لە یونیسکۆ.
٦- کۆلیزیۆم – ئیتاڵیا
کۆلیزیۆم ئەو شوێنەیە کە لە فیمە سینەماییەکان و رۆمانەکاندا کەوتۆتە بەرچاومان و گوێبیستی بووینە. شوێنەکەی لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیایە و یەکێکە لە هێما هەرە گرینگەکانی ئەو شارە. سەدان ساڵ بەر لە ئێستا وەکو مەیدانێکی جەنگ بەکار هاتووە و مرۆڤەکان زۆرانبازیان تێیدا ئەنجام داوە یان ئاژەڵە کێویەکانیان لەگەڵ مرۆڤەکان بەشەر هێناوە. مێژووی دەستپێکردنی کۆلیزیۆم بۆ ساڵی٧٢ـی زاینی دەگەڕێتەوە و لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی تیتۆس لە ساڵی ٠٨ـی زایینیدا تەواو کراوە.کۆلیزیۆم دوای دروستکردنی کە یەکێکە لە هێما هەرە گرینگەکانی ئیمپڕاتۆریەتی رۆما، زیاتر بۆ مەیدانی جەنگ بەکار هاتووە. لە هەمان کاتدا کۆلیزیۆم-یش ناوی لە لیستی میراتە دێرینەکانی جیهاندا هەیە لە یونیسکۆ.