نرخی نه‌وتی رووی لە دابەزین کرد

بە ھۆی زیادبوونی ئاستی بەرھەمی نەوتی ئەمریکا، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، رووی لە دابەزینی کرد.

دوێنێ چوارشەممە فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە ئاستی بەرھەمی وڵاتەکەی لە نەوت لە میانی ھەفتەی رابردوودا، بە ١١ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار بەرمیل نه‌وت لە رۆژێکدا زیادیکردووە.

بەو ھۆیەوە لە کاتژمێر ٠٧:٣٣ نرخی نه‌وتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،٥٧ لەسەدا دابەزینی تۆمارکرد و ھەر بەرمیلێک بە ٦٠ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەھەمانشێوە نرخی نه‌وتی خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،٨٠ لەسەدا دابەزی و ھەر بەرمیلێک بە ٥١ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.