كۆمپانیای نیسان نوێترین ئۆتۆمبێلی له جۆری ئاڵتیمای خسته بازاڕه‌كانه‌وه، له ساڵی 2018 نیسان ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له تۆكیۆ نمایش كردبوو كه بووبوو به جێی سه‌رنجی خه‌ڵك و به‌تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی كه‌وتنه بازاڕه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یان ده‌كرد.
كۆمپانیای به‌ناوبانگی نیسان له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلی ئاڵتیمای خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه وه‌ك خۆی وتوویه‌تی، دیزاینێكی نوێمان داناوه بۆ ئۆتۆمبێله‌كه له‌گه‌ڵ هێزێكی زۆر كه بتوانێت ركابه‌ری ئۆتۆمبێله به‌هێزه‌كانی تر بكات.
نیسان ئاڵتیما نوێیه‌كه جیاواز له‌وانی تر بزوێنه‌ره‌كه‌ی “ڤی سی تۆربۆیه” كه ئه‌مه‌یش هێزێكی زۆر دابین ده‌كات بۆ ئۆتۆمبێله‌كه، جگه له‌وه‌یش هێزی 300 ئه‌سپی بۆ دانراوه، ئه‌وه‌یش وتراوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله چه‌ند جۆرێكی هه‌یه كه پێكدێن له “ئێس، ئێس ئاڕ، ئێس ڤی، ئێس ئێڵ، پلاتینیۆم و وه‌ن ئیدیشن” كه نرخه‌كانیان له 23 هه‌زار و 750 دۆلاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا 35 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی “ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام” كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.