یارییەکی نێو شوکوڵاتەی کیندەر بووە هۆی کاردانەوەی توندی خەڵک


بەپێی هەواڵێکی سۆمەریە نیوز، یەکێک لە کڕیارانی شوکوڵاتەی کیندەر کە لە شێوەی هێلکەییە و یاری جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت، کاتێک قوتییەکەی نێو شوکوڵاتەکە دەکاتەوە، توشی شۆک دەبێت.

هاوکات یارییەکەی نێوی بریتییە لە شێوەی شوکوڵاتەکە و ٣ بالۆنی پێوەیە کە هەرسێ پیتی KKK لەسەر نووسراوە، لەکاتێکدا ئەم سێ پیتە بەواتای “Ku Klux Klan” وماناکەشی رەگەزی سپی لە سەرجەم رەگەزەکان باڵاترە.

لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای Ferreroی بەرهەم هێنەری شوکوڵاتەکە رایگەیاندووە کە یارییەکە بەبۆنەی ٥٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیاکە درووستکراوە.

لەهەمان کاتدا بەکارهێنەرانی توڕی کۆمەڵایەتی رەخنەیەکی توندیان بەرامبەر بە کۆمپانیاکە گرتووە و بە شێواندنی بیری منداڵان لەقەڵەم دەدەن.