به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ده‌زگای ناوه‌ندیی عێراق به‌رهه‌می خورمای ساڵی 2018ی عێراق به رێژه‌ی 4،4 له‌سه‌د زیاتر بووه له به‌رهه‌می ساڵی پێش خۆی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری كشتوكاڵی ده‌زگای ناوه‌ندیی عێراق راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی خورماوه راگه‌یاند كه زۆرترین جۆره‌كانی به‌ربڵاو له عێراق له‌خۆده‌گرێت، راپۆرته‌كه چه‌ندین ئاماری وردی له‌باره‌ی ژماره‌ی دارخورماكان و تێكڕای به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك دار و چه‌ندین زانیاریی دیكه له‌خۆده‌گرێت.
به‌پێی راپۆرته‌كه كه ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت جۆری زوهدی له جۆره سه‌ره‌كییه‌كانی خۆرمایه له عێراق كه قورسایی خورما له عێراق پێكده‌هێنێت و 54،4 له‌سه‌دی كۆی به‌رهه‌می عێراق له خورما پێكده‌هێنێت، ئاماره‌كه پارێزگای ئه‌نبار له‌خۆناگرێت بە هۆی بارودۆخی ئاسایشی پارێزگاكه.
به‌پێی ئاماره‌كانی راپۆرته‌كه بڕی به‌رهه‌می عێراق له ساڵی 2018 له هه‌موو جۆره‌كانی خورما و له سه‌رجه‌م پارێزگاكان بریتی بووه له 646،2 هه‌زار تۆن خورما به‌رهه‌م هاتووه، رێژه‌شی به بڕی 4،4 له‌سه‌د زیاتره له به‌رهه‌می ساڵی رابردوو كه بڕه‌كه‌ی 618،8 هه‌زار تۆن بووه له سه‌رجه‌م پارێزگاكان.
هه‌روه‌ها به‌رهه‌می عێراق له خورمای جۆری زوهدی له ساڵی 2018 بریتی بووه له 351،6 هه‌زار تۆن و به‌راورد به ساڵی رابردوو رێژه‌ی به‌رهه‌م به 3،9 له‌سه‌د زیادیكردووه كه ساڵی 2017 ئه‌و بڕه 338،3 هه‌زار تۆن بووه و رێژه‌كه‌شی 54،4 له‌سه‌دی كۆی خورمای به‌رهه‌مهاتوو بوو له عێراق.
جگه له‌وه‌ی تێكڕای به‌رهه‌می هه‌ر دارخورمایه‌ك گه‌یشتووه‌ته 66،7 كیلۆگرام له‌و پارێزگایانه‌ی كه ئاماره‌كه گرتوونییه‌تیه‌وه و به‌رزترین تێكڕای به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر دارخورمایه‌ك له پارێزگای واست كه به‌رزترین ئاستی تۆماركردووه گه‌یشتووه‌ته 81،6 كیلۆگرام و كه‌مترین ئاستی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر دارهخورمایهكیش له پارێزگای به‌سرا بووه كه بڕه‌كه‌ی 47،1 كیلۆگرام بووه.