كۆڕبەندی ئابووری نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و محەمەد جەواد، زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم، سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی وپیشه‌سازی سلێمانی و ژماره‌ی زۆر له بازرگانان و خاوه‌نكارانی كوردستان و ئێران لە ھۆڵی گراند میلینیۆم به‌رێوه‌چوو.
قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى وتارێكدا كه له كۆڕبه‌نده‌كه رایگه‌یاند: له‌ئێستادا ده‌مانه‌وێت دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌ره‌و ئارامى به‌رین، كۆڕبه‌ندێك به‌شدارده‌بین بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا.
تاڵه‌بانى وتى: “خۆشحاڵین كه جه‌نابى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاى زۆر مه‌زن و به‌تواناى له‌گه‌ڵ خۆى هێناوه، كه ده‌توانین گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل بكه‌ین له‌سه‌ر چۆنیه‌تى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانمان”.
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت وتیشى: سوپاسى كۆمپانیا ئێرانى و ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ین كه له چوارساڵى رابردوودا به ئارام بوو له‌گه‌ڵماندا، كاتى ئه‌وه‌هاتووه شایسته داراییه‌كانیان وه‌ربگرن.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له چوارچێوه‌ى كۆڕبه‌ندى ئابوورى ئێران – كوردستان له وتارێكدا رایگه‌یاند: به‌ستنى ئه‌م كۆڕبه‌نده نیشانه‌یه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه گرنهى كه له‌نێوان ئه‌م دوو دراوسێیهدایه، چونكه ئێمه ساڵه‌هاى ساڵه به‌یه‌كه‌وه‌ین، به‌ڵام له 40 ساڵى رابردوودا خوێنى لاوه‌كانى ئێمه به‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌ك ئامانج رژاوه. سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان زه‌ریف وتى: مه‌به‌ستى ئێمه ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌ڕووى ئابوریه‌وه به‌هێزبێت و هه‌بوونى ئه‌م بازرگانانه له ئێستادا نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كى بازرگانى به‌هێز له‌نێوانماندا هه‌یه.
هه‌روه‌ك وتیشى: “ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى كه ئه‌مڕۆ ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیره‌كانى حكومه‌ت كردمان له‌باره‌ى پرۆژه‌كانى بیناسازى و گومرگ و هاتوچۆى بازرگانان زه‌مینه‌یه‌كى باش بوو له‌باره‌ى باشتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانمان”.
سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ى بازرگانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: “هه‌وڵده‌ده‌ین قه‌باره‌ى بازرگانى نێوانمان بگه‌یه‌نینه 19 بۆ 20 مليار دۆلار”. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: “بۆ ئێمه عێراق و كوردستان گرنگییه‌كى ته‌واوى ئاسایشى هه‌یه، چونكه ئێمه له یه‌ك ناوچه‌دا به‌یه‌كه‌وه‌ین، ناوچه‌یه‌ك كه ئێمه تێیدا یان به‌یه‌كه‌وه سه‌ركه‌وتوو سه‌رفرازین یان به‌یه‌كه‌وه له شه‌ڕداین”.
جه‌ختیكردوه كه “ناوچه‌كه‌ى ئێمه به‌شێوه‌یه‌كه ناتوانین خۆمان دابڕێنین وه‌ك ئه‌ڵێن خۆت به‌ته‌نیا له دورگه‌یه‌كدا بین له‌ناو زهریایهكى تۆفاناویدا و ئارام بیت، به‌ڵكو ئه‌مه واتاى ئه‌وه‌یه ئێمه ناتوانین كه له دورگه‌یه‌كدا به ته‌نیا به ئارامى ژیان بكه‌ین و دراوسێكانمان له سه‌ختیدا بن”.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند: هیوادارین ئه‌م كۆڕبه‌نده ببێته‌هۆی به‌ره‌و پێشچونی زیاتری په‌یوه‌نییه ئابووریه‌كانی هه‌ردوولادا، هانی كۆمپانیا ئێرانییه‌كان بدرێت بێنه كوردستان و سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن وه ئه‌و كاڵا و شتومه‌كانی هه له كوردستاندا رێگه بدرێت به ئاسانی بچێته ئێرانه‌وه.
سیروان محه‌مه‌د وتیشی: داواكراوه چه‌ند لیژنه‌یه‌ك دروست بكرێت به مه‌به‌ستی گه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندییه ئابووریه‌كان له نێوان هه‌ردوولادا و به‌دواداچوون كردن بۆ كێشه و گرفته‌كانی ده‌روازه سنوریه‌كان و چاره‌سه‌ر كردنیان و جێبه‌جێ كردنی پرۆتۆكۆڵه‌كانی پێشتر له‌نێوان هه‌ردوولادا.