وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق رایگەیاند؛ لەمڕۆوە ڤیزای ئێران لەسەر گەشتی ئەو کەسانە هەڵدەگیرێت کە خاوەنی ناسنامەی ژوری بازرگانین.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابوری نێوان بازرگانانی عێراقیی و ئێرانیی لە شاری بەغدا، لە لێدوانێکدا رایگەیاند؛ ڤیزای ئێران لەسەر ئەو بازرگانانە هەڵگیراوە کە خاوەنی ناسنامەی ژوری بازرگانین.
وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و بڕیارە ماوەی چەند رۆژێک بمێنێتەوە و لە چوارچێوەیەشدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.