تڕەمپ له‌سه‌ر کورد هه‌ره‌شه‌ له‌ ئابووری تورکیا ده‌کات


دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەگەر توركیا هێرش بكاتە سەر كوردەكانی سوریا، لە ڕووی ئابورییەوە وێرانی دەكەین و پێویستە كوردەكانیش توركیا توڕە نەكەن.

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا  كە تویتەرەكەی كردۆتە كەناڵێك بۆ بڵاوكردنەوەی بریار و زانیاریە گرنگەكانی  كۆشكی سپی ، ئەمجارەیان لە تویتێكدا رایگەیاندوە ، ئەگەر توركیا هێرش بكاتە سەر كوردەكان، لەبەرامبەردا ئابووری توركیا لەلایەن ئەمریكاوە وێران دەكەین. ئەوەش وەك ئاماژەیەك لە دوای بریاری كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە سوریا.
ترەمپ راشیگەیاندوە كە  ” بە قوڵای ٢٠ میل ناوچەیەكی ئارام لە ناوخاكی سوریادا دروست دەكەین.”

دۆناڵد ترەمپ لە تویتەكەیدا دەڵێت :”پرۆسەی كشانەوە لە سوریا دەستی پێ كردەوە، لە داعش دەدەین ئەگەر دروست ببنەوە. توركیا وێران ئەكەم لە رووی ئابوریەوە ئەگەر هێرش بكاتە سەر كورد. لە هەمو كاتدا نامەوێ كوردیش توركیا تورەبكات ، بە قوڵای ٢٠ میل ناوچەیەكی ئارام لە ناوخاكی سوریادا دروست دەكەین”