فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا لە بەغدا لەتویتێكدا ئاماژە بەوەدەكات تائێستا یەك دەروازەی سنوری لەنێوان توركیا و عیراقدا هەیە و پێویست بەوە دەكات دەروازەیەكی سنوری نوێ لەنێوان هەردوو وڵات بكرێتەوە.
باڵیۆزی توركیا لە بەغدا رایدەگەیەنێت: ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و توركیا گەیشتۆتە زیاتر لە 13 ملیار دۆلار و رێژەی لەسەدا هەشتای ئەو ئاڵۆگۆڕە بازرگانییە لەرێگەی ووشانییەوە دەبێت.
دەشڵێت: لەحاڵەتی كردنەوەی دەروازەیەكی سنوری تر لەنێوان هەردوو وڵات، ئاسانكاری زیاتر بۆ بۆ كاری بازرگانی دەكرێت و ئەو ناوچانەش دەبوژێنەوە كە رێگای دەروازە سنورییە نوێیەكەیان پێدا تێپەڕدەبێت.