حكومەتی عیراق بەنیازە بەرهەمی زەیتی گەنمەشامی لە ناوخۆوە هەناردەی وڵاتانی ئهفریقا بكات.
لەوبارەیەشەوە وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی عیراق رایگەیاند: كە ئامادەن بەرهەمی رۆنی زەیتی گەنمەشامی هەناردەی وڵاتانی ئەفریقا بكەن و لەتواناشیاندایە رێژەی سەدا (25)ی پێداویستیەكانی ناو كۆبوونی خۆراك لە رۆنی زەیت دابین بكەن.
هاوكات ( نەسرەدین محەمەد) بریكاری بەرێوەبەری گشتی بەرهەمە خۆراكیەكان لە وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند: توانراوە كارگەیەكی تایبەت بە بەرهەمهێنانی رۆنی زەیت لە شاری ( عەممارە) دابمەزرێنن كە لە داهاتوودا دەكەوێتە كارو لەتوانایدایە ساڵانە (50) هەزار تەن رۆنی زەیت بەرهەمبهێنێت.
وتیشی: بەرنامەمان هەیە لە داهاتوودا توانای كارگەكە بۆ بەرهەمهێنانی (100) هەزار تەن رۆنی زەیت لەساڵێكدا بەرزبكەنەوەو بەهۆی بەرزی نرخەكەشەیەوە بەراورد بە رۆنی زەیتی گوڵەبەرۆژە دەتوانن بەرهەمەكەیان هەناردەی دەرەوەی بكەن.