وەزیری دەرەوەی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ بازرگانان کۆ دەبێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی شاری سلێمانی دەکات و لەگەڵ بازرگانای کوردستان و چەند شارێکی عێراق کۆ دەبێتەوە.

سیروان محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی ھەرێم و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاندوەک یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان لە شاری سلێمانی کۆنفرانسێکی ئابوری ئەنجام دەدەین لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی سێشەممە ٢٠١٩/١/١٥“.

وتیشیھەریەک لە ژوورە بازرگانیەکانی عێراق و ئەنبار و موسڵ و کەرکوک لەگەڵ ژوورە بازرگانیەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک لەو کۆنفرانسە بەشدارن کە بازرگانان و پیشەسازان و وەبەرھێنە گەورەکانی ئەوشارانە تیایدا بەشداردەبن تا باس لەکێشەو پەیوەندیە بازرگانیەکان بکرێت لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ھەرێمی کوردستان“.

ئاماژەی بەوەشدا وەک ژووری بازرگانی سلێمانی ئەو داواکاری و کێشانەی ھەمانە لەڕێگەی نوسراوێکەوە دەیدەین بە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆباشکردن و چارەسەرکردنی کێشە بازرگانیەکان.

بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە ٢٠١٩/١/١٥ محەمەد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئسلامی ئێران لەشاری سلێمانی چاوی بە بازرگانان و وەبەرھێنەران بکەوێت.